English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسروور بارزانی تێكشكێنەری پیلان و كەسایەتی بەكردەوە ..
2022-03-06 [02:32 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


كابینەی نۆیەم لە ماوەی دەستبەركاربوونییەوە ڕاستەو خۆ و ناڕاستەخۆی لە لایەن دوژمنانی ناخۆیی و دەرەكی رووبەڕووبەی پەڵاماردانی زۆر و ئینجا  تووشی چەند قەیرانێك بوو لەوانە سەرهەڵدانی ڤایرۆسێ كۆرۆنا و لەگەڵیشیدا قەیرانی دارایی كۆسپی و ئینجا گوشارەكانی بەغدا و تاران  بۆ ئەم  حكومەت و قەوارەی هەرێمی كوردستان دروستكرد، سەرەڕای ئەمەش بەشێوەی كردەیی زاڵبوو بەسەر قەیرانەكان، لەهەمان كاتدا چەندین پڕۆژەی ستراتیژی لە گشت بوارەكان بەتایبەت خزمەتگوزاری نوێ كەتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە و هەروەها  زۆرێك لە پڕۆژەكانی كابینەی پێشووترێش وەستابوون دووبارە وەگەڕخرانەوە بۆ بووژانەوەی وڵات، لە هەمان كاتدا پڕۆسەی چاكسازی كەوتۆتە قۆناغی جێبەجێكردن ئەمەش سەركەوتنێكە و بەكردار بینراون، لەرووی دامەزراندنی یەكەمەكانی سەر ئاستی زانكۆ و پەیمانگەكان بڕیاری دامەزراندن دراوە، دەرماڵەی قوتابییان بڕیاری خەرجكردنی بۆ دراوە و دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست، لەگەڵ چەندین كاری دیكە،رێزدار  مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی كوردستان ،  یەكێكە لەو سەركردانەی حەزی لە خۆ دەرخستن نییە و قسەی بێ‌ كردار ناكات  و هەر بڕیارێك بدات ئەیەوێت بەكردەوە ئەنجامی بدات، سوورە لەسەر پڕۆسەی چاكسازی و خزمەتێكی راستەقینە بۆ دانیشتوانی هەرێم، لەتەمەنی سێ‌ ساڵ لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان  بەكردار نەك بە دروشم وەك حكومەتی هەموو كوردستانیان  رووبەڕووی ئەوانە بووتەوە كە سامانی گشتی بەهەدەر دەدەن، یەكێكی تر لەو كردارانەی سەرۆكی حكوومەت گوێگرتنە لە كێشەكانی خەڵك زۆر جار باسێك دەوروژێندرێت ئەو راستەوخۆ دێتە سەر خەت و گوێ لە داوای هاووڵاتییان دەگرێت، سەرۆكی حكوومەت لەڕێگای تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان چەندین نامـەی وەڵام داوەتەوە یاخود راستەوخۆ لەسەر خەتبووە بۆ كەس و كاری  شەهیدان و كەمدەرامەتان كە پێویستـیان بە دەرەوەی وڵات بووە بۆ چارەسەری نەخۆشی، سەردانی مەیدانی ئەو شوێنانەی كارەساتی سرووشتی لێ رووداوە، لەگەڵ دەستبەكاربوونی پشت بەستن بە كارنامەی چاكسازیی وپاكسازی هەوڵی زۆر باشی داوە بەكردەوە سەلماندویەتی دەیەوێت گەندەڵی بنبڕ بكات، گرنگی دان بە سێكتەرەكانی تەندروستی، كۆمەڵایەتی، ئابووری، سەربازی، بواری كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكان، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، كاری لەپێشینەی بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری هەمەجۆر و بەرەو پێشبردنی كوردسـتان بە كۆمەڵگەیەكی بەرهەم هێن و گەشە سەندوو بووە، ئەمانە لەماوەی تەمەنی سەرۆكی كابینەی نۆ بەكردەوە بینراون نەك قسە ئەوەش وایكردووە بە پیاوی كردەوە بناسرێت و زۆرترین پاڵپشتی خەڵك بەدەست بێنێت. سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ خەڵكی كوردستان راستگۆیە و لە نێوان قسە و كردار بەدڵنیایەوە كرداری هەڵبژاردووە و سەلمێنەری وتەكانیەتی كە خەمی خەڵك بەخەمی خۆیی دەزانێت، سەرەڕای دروستكردنی كۆسپ ئەو توانی زۆرترین پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ بكات، خاڵێكی تر ئەو هەنگاوە كردییانە و چاكسازیانەی  سەرۆكی حكومەتە كە گەواهیدەرەی ئەو كار و كردەوانەن  پێش ئەوەی بینەربێت گوێ گرێكی تەواوی داواكاریەكانی هاووڵاتییانە و بەڵگەش بۆ ئەمە گەڕانەوەی دەرماڵە و دابینكردنی پارەیی وانەبێژان و گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان و چوونە ناو خەڵك یەكێكە لە سیما جوانەكانی مەسروور بارزانیی سەرۆكی حكومەتی كوردستان، كە بەردەوام هاوخەم و خەمخۆری هاونیشتمانیانە..





ئەم هەواڵە 6823جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad