English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قەیرانی خوراک تایبەت ڕۆنی زەیت.
2022-03-09 [04:53 AM]

نوسینی : دانا عبدالعزیز


بەرزبونەوەی نرخی ڕۆنی زەیت لە بازاڕدا قەیرانێکی جیھانییە و لە زۆرێک لە وڵاتانی جیھاندا کێشەی کەمی ڕۆن سەر ھەڵداوە و تەنھا بازاڕەکانی کوردستانی نەگرتۆتەوە،ئەمەش لە ئەنجامی کەمی ڕێژەی پێویستی ڕۆنی زەیت لە بازاردا لەگەل مانەوەی خواست بۆئەو کاڵایە وەک خۆی.
لە زانستی ئابووریدا ھاوکێشەی ( عرض و طلب) ھەیە، واتا ھاوکێشەی خواست و خستەنەڕوو.
پەیوەندیەکی پێچەوانە ھەیە لە نێوان خواست و خستنەڕو لەسەر کاڵایەکی دیاریکراودا.
واتا ھەرچەند خستنە ڕوی کاڵاکە لە بازاردا زۆر بێت نرخی کاڵاکە دادەبەزێت و بە پێچەوانەشەوە ڕاستە بەمەرجی مانەوەی ھۆکارەکانی تر وەک خۆی.
لە ئێستا خستنە ڕووی ڕۆنی زەیت کەمی کردووە و بەشی پێداویستی بازاڕ ناکات بۆیە خواست لەسەر ئەوکاڵایە بەشێوەیەکی زۆر زیادی کردووە.
لێرەدا دەپرسین ھۆکارەکانی کەمبوونەوەی خستنە ڕۆنی زەیت چین ؟ بۆچی بەم شێوەیە و لەناکاو ڕۆنی زەیت لەبازارەکاندا ( بازاڕی سەرجەم ئەو وڵاتەنەی کەوا ڕۆنی زەیت لە دەرەوە ھاوردە دەکەن و پشت بەبەرھەمی ناوخۆ نابەستن) کەمی کرد؟ 
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە کۆمەڵێک ھۆکاری گرنگ ھەن کە لەخوارەوە بە خاڵ ئاماژەی پێ دەدەین:
١- شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا، ھۆکاری سەرەکی قەیرانی کەمی ڕۆنی زەیتە! چونکە ئەم دوو وڵاتە لە گەورەترین وڵاتانی بەرھەمھێنی ڕۆنی زەیتی گولەبەڕۆژەن لە جیھاندا، ھەروەھا دوو وڵاتی گرنگی بەرھەمھێنانی ڕۆنی گەنمەشامین.ڕوسیا لە پلەی یەکەم و ئۆکرانیا لە پلەی دووەمی بەرھەمھێنانی زەیتی گولەبەڕۆژەن لەسەر ئاستی جیھاندا.
ڕوسیا بڕی (١,٨٦٥,٤٩٨)تۆن ڕۆنی گولەبەڕۆژە و (٥٠٠٠) تۆن ڕۆنی گەنمە شامی بەرھەم دێنێت ساڵانە.
ئۆکرانیا بڕی (١,٧٦٨,٥٥٦)تۆن ڕۆنی گولەبەڕۆژە و (٧٠٠٠) تۆن ڕۆنی گەنمە شامی بەرھەم دێنێت ساڵانە.
زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت عێراق و ھەرێمی کوردستان بە شێوەی سەرەکی پشت بە ڕۆنی ئەو دوو وڵاتە دەبەستن بۆ پڕکردنەوەی خواستی نێوخۆیی، چونکە نرخەکانیان گونجاوە و بە ئاسانیش دەگات و تێچوونی گواستنەوەی کەمترە.
 بەھۆی کێشەی نێوان ڕوسیا ئۆکرانیا و شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە ئێستادا کارگەکانی بەرھەمھێنانی ڕۆنی زەیت لە ئۆکرانیادا پەکیان کەوتووە، وە بەرھەمی ڕۆنی ڕوسیا بەھۆی ئابلۆقەی ئابووری و فشارەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کێشەی زۆری بۆ دروست بووە ھەم لە بەرھەمھێنان و ھەم لە شێوازی فرۆشتن و ناردنی بۆ دەرەوە، ئەمەش وایکردووە کەوا بڕی خراوەی ڕوی ڕۆنی زەیت لە بازاڕەکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بکات  لەگەل مانەوەی خواست وەک خۆی ئەمەش ئەنجامەکەی بەرزبونەوەی نرخی لێکەتۆتەوە.
٢- ھۆکاری دووەم کە کەمتر کاریگەری ھەیە لەسەر نرخی ئەم کاڵایە،قۆرخکردنی بازاڕ و شاردنەوەی کاڵاکە لەلایەن بازرگانەکان.
٣- زیادبوونی خواست لەسەر خواردەمەنییەکان بەھۆی بوونی ترس و دڵەڕواکێی خەڵک بەگشتی لە ھەڵگیرسانی جەنگێکی جیھانی.
٤- وشکەساڵی و کەم ئاوی لە ساڵانی ڕابردوو لە ھەندێ وڵاتی کشتوکاڵی و بەرھەمھێنی ڕۆنی زەیت.
٥- کۆرۆنا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو کاریگەری بەرچاوی ھەبوو لەکەمکردنەوەی بەرھەمھێنان و  سست کردنەوەی کرداری بەرھەمھێنانی لەسەرجەم کەرتە ئابوورییەکانی وڵاتاندا.
لەکۆتایدا ماوەتەوە بڵێین لە ئەگەری بەردەوام بوونی جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیادا پێشبینی ئەوە دەکرێت کەوا بە گشتی نرخی کەل و پەل و خواردەمەنییەکان بەرز ببێتەوە، پێویستە حکومەتی ھەرێمی کوردستان کار لەسەر ئەوە بکات کەوا بە وردی چاودێری دۆخی بازاڕ بکات و پشت بەبەرھەمی نێوخۆیی ببەستێت لە کەرتی کشتوکاڵیدا بەتایبەت ( گەنم و برنج) و گرنگی زیاتر بدات بە زیادکردنی کارگەی بەرھەمھێنانی ڕۆنی زەیت و جوتیاران ھان بدات بۆ چاندنی گەنمەشامی و گولە بەڕۆژە بۆ دابینکردنی کەرەستەی خاو بۆ کارگەکان بە ئاسانی و لەئەنجامدا ئاسایشی خۆراکی خۆی دابین بکات.





ئەم هەواڵە 8083جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad