English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە 11ئازاردا دوو ڕوداو گەلێکی مێژووی پێکەوە دەست لەملانێ دەکەن
2022-03-10 [05:00 AM]

نازم شێخانی


ئەگەرچی مانگی ئازار زۆر ڕوداوی ناخۆشی تیایە لەمێژووی گەلی کوردا ، بەڵام چەند روداو گەڵێکی تیایە کەسەرەوەرین بۆ گەلی کوردستان، لە 11 ئازاری هەموو ساڵێک یادی دوو ڕوداوی مێژووی دەکەینەوە ، ئەویش رێکەوتن نامەی یانزەی ئازار و راپەڕینە مەزنەکەی شاری هەولێرە ، بونەتە دوو ڕوداوی مێژووی کە دەست لەملانێ دەکەن . روداوی یەکەم ، رێکەونتی 11 ئازاری ساڵی 1970، کەرێکەوتنی نێوان رابەری روحی نەتەوەی کورد بارزانی نەمرو ،ڕژێمی عێراق بوو ، کەلەم رێکەوتنە بۆ یەکەمجار حکومەتی عێراق دانی بەمافی نەتەوەی کورد دانا ، ئەگەرچی ئەم رێکەوتنە کۆمەڵێک خاڵی ئەرێنی تیابوو ، کە بوە هۆی پاراستنی کلتورو ناسنامەی میللەتەکەمان بەتایبەت کردنەوەی قوتابخانە و خوێندن بەزمانی کوردی ، بەڵام بەهۆی ئەوەی ڕژێمی عێراق پابەندی رێکەوتنەکە نەبوو ، لەبەرامبەردا سەرۆکی نەتەوەی کورد بارزانی نەمر سازشی لەسەر شاری کەرکوک نەکردو ئەو کات کاری سیاسی چوە نێو قۆناغی سەرەتایی و جارێکی تر شۆرشی کورد لە باشوری کوردستان دژی ڕژێمی عێراق هەڵگیرساوە . ڕوداوی دوەم ، ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری 1991کەشاری هەولێر بوو دوای ئەوەی چەند شارو شارۆچکەیەک لە دژی ڕژێمی بەعس ڕاپەری ، بەڵام ڕاپەڕینی هەولێر قۆناغێکی نوێی بەخشیە کاری سیاسی لە باشوری کوردستان و بوە پاڵپشتیەکی بەهێز بۆ شارەکانی تری کوردستان ، ئەمەش وای کرد قیادەی کورد بەسەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی بیر لەوە بکەنەوە تەپڵی سەرکەوتنی یەکجارەکی لە بادینانی سەرکەش و کەرکوکی دڵی کوردستان لێبدەن . رزگار کردنی شاری هەولێر تایبەت مەندی خۆی هەبوو ، چونکە یەکێکە لە شارە گرنگەکانی کوردستان باشور و هیچ کاتێک سەری خۆی بۆ دووژمن نەوی نەکردوە ، روخانی گوند و دێهاتەکان و شاڵاوی بەناو ئەنفال باشترین مێژوون ، چونکە ڕژێمەکان هەوڵیانداوە لەهەولێرەوە ناسنامەی میللەتی کورد رەش بکەنەوە ، هەولێریەکان بونە قەڵغانێک بۆ پاراستن و ناسنامەی گەلی کورد ئەمە خاڵێک ، خاڵێکی تر لەهەولێرەوە نەخشەی سیاسی ئایندەی کوردستان دارێژراوبوە هۆی بونیاد نانی بەرد بناغەی هەرێمێکی نێو دەوڵەتی ، کە ئێستا خاوەن پێگەیەکی بەهێزە لەرووی سیاسی و ئابوری لەناوچەکە ، ئەگەرچی دوژمنانی ناوەخۆ و دەرەوە لەهەوڵی ئەوەدان کە ئەم کیانەی لە هەولێرەوە بڕیاری سەربەخۆبونی بۆدەرچووە لەنێو ببەن ، بەڵام خۆڕاگری خەلکی هەولێر و بادینان وایکردوە ببێتە قەڵغانێک بۆ پاراستنی ئارامی و ئاوەدانی هەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەخت ، بۆیە هەرکە یادی 11 ئازار دەکەینەوە باش دەزانین سەرکردایەتی کورد بەسەرۆکایەتی بارزانی نەمر لەرابردوو ، وە لە ئێستادا بەسەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی چ خزمەتێکی گەورەیان پێشکەش بەناسنامە و کلتوری نەتەوەی کورد و گەلی کوردستان کردووە . سڵاو لە گیانی پاکی رێبەری کورد بارزانی نەمر و کاک ادریس همیشە لەیاد ، کە توانیان پارێزگاری لە ناسنامەی کوردایەتی بکات و زمانی کوردی لەپاڵ زمانی عەرەبی بەزیندوی بمێنێتەوە، بەتایبەت دوا رێکەوتنە مێژویەکی یانزەی ئازار ، وە سڵاولە گیانی شەهیدانی یانزەی ئازار کە بەخوێنیان قەڵای هەولێریان پاک کردەوە لەڕژێمی فاشستی بەعس .



ئەم هەواڵە 7141جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad