English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسڕوور بارزانی چرای ئومێد وتێكشكێنەری پیلانەكان ..
2022-03-13 [03:27 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


مەبەست لەو مانشێتەی سەرەوەی ئەوەیە كە دوژمنان و نەیارانی ئەو گەل و كیانە هەر جارێك سیناریۆ پیلانگێرییەك ئەنجام بدەن مەبەستیانە بە تیرێك دوو ئامانجی  شوومیان بپێكن لەلایەن  دروستكردنی دووبەرەكی و لەلایەكی دیكەوە سەرۆكی حكومەت و قەوارەی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی .
مێژوو گەواهیدەرە و حاشاهەڵنەگرە ، دەسەڵاتدرانی بەغدا لەماوەی 8 ساڵی رابردوو، دەستیان كردووە بە هەڵمەتێكی چرٍی پەڵاماردانی هەرێمی كوردستان بە هەموو ئەو ئامرازانەی كە لە بەردەستیدایە ، هەر لە سیاسەتی پەراوێز خستنی گەلی كورد لە بەغدا لە هاوبەشییەوە و بۆ بەشدار و لە هاوڵاتیی پلەیەك بوون بۆ پڵەی سێیەم و ئینجا برٍینی بەشە مووچە و بودجەی كوردستان و نەناردنی چەك و تەقەمەنی لە كاتی جەنگی جیهانی تیرۆر بە مەبەستی شكستی هەرێمی كوردستان یانش كۆتایی هێنان بە ئەزموونی كوردستان و لەوەش مەترسیدارتر هێرش و پەڵاماردانی هەرێمی كوردستان تا بە ئەمرٍۆ  بەكارهێنانی دادگای نافیدراڵی  بەكارهێنانی وەك كارتێكی گوشار لە دژی قەوارەی یاسایی و دەستووری هەرێمی كوردستان كە ئەو دژایەتیی لە كابینەی پێشووتر و  ئێستای كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان زیاتر چرٍتر بوونەتەوە چونكە هەڵگری چەندین بەرنامە و پلانی ستراتیژی لە پێناو زیاتر بەرەپێشەوەبردنی كوردستانی بەهێزتر .
ئەو پرۆپاگەندانە، بەشێوازی جیاواز دەكرێت بەشێكی لەناوخۆدایە، بەشێكی تر لەدەرەوەی هەرێم، رەنگە دیارترین هەنگاوەكانی دەرەوەی هەرێم ئەو پەرلەمانتارە بەناو كوردانەبێت ، بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە كەسیەكانی خۆیان دەستیان لەگەل شیعەكان تێكەڵكردووە، باشتر بلین ئەوانەی بوونەتە جاشێكی مۆدێرن ورۆژێك بۆ عەبادی و رۆژێك بۆ رۆژێك بۆ مالیكی و  رۆژێكیش بۆتاران و بەغدا  بانگەشە دەكەن، تەنیا ئامانجیشیان لیدانی سەروەری هەرێمی كوردستان و دژیەتی كردنی مەسرووربارزانییە كە واتا هەموو گەلی كوردستان  ، ئەوان دێن بانگەشە بۆ دەستوور دەكەن، كەچی خۆیان دەستوور پیشیل دەكەن، بۆیە كاتی ئەوە هاتووە ئەو كەسانە بدرێنە دادگا، لەبەردەم دادگای میللەتدا سزا بدرێن.
دەسەڵاتدارانی  عێراق ، مەبەستیان لە دژایەتیكردنی  حكومەت و گەلی كوردستان  هەموو ئەو  سەركەوتن و گەشەسەندنانەی  و كە هەرێمی كوردستان لە گشت بوارەكاندا  هەنگاو بۆ ناوە  لە رووی ئاوەردانی ،ئابووری ،  سیاسی و دیپلۆماسی  لە سەر ئاستی  ناوچەكەدا و نێودەوڵەتییدا و هەروەها ئەو سەقامگیری و ئاشتی و پێكەوە ژیانە لە گەشەسەندن بوەستێنێت . هەروەها گشت هەوڵەكانیان بەغدا بۆ   ئەو راستییەیە كە مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد و ئینجا قەوارەی هەرێمی كوردستان و نادیدەگرتنی قەوارەی هەرێمی كوردستان كە چەندین ساڵە هەوڵی بچووكردنەوەی و نەهێشتنی دەدەرێت .لەسەر ئاستی ناوخۆش نەیارانی پارتی زۆرن، ئەوەتا بەشێكی زۆر لەو هێزانەی لەناو حكومەتدان ، بەرۆژ لەنیو كۆبوونەوەكان كاری خۆیان دەكەن و بەشەویش دەبنەوە بەئۆپۆزسیۆن، ئەمەش مۆدێلێكە دەمێكە لەكوردستان دروستبووە، كەسانێك لەخێروبێرەكاندا هاوبەشن، بەلام لەمەینەتیەكاندا خۆیان دەدزنەوە.
دژایەتی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسروور بارزانی   بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ دارێژراو لەلایەن كۆمەڵە و گروپێكی جیاوازەوە یەكێكە لەو پرۆسانەی ئەمرۆ نەیارانی كوردستان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە بەشێوازی جۆراو جۆر خۆیان پێوە سەرقاڵكردووە، چونكە هەمووان زۆر باش دەزانن لەیەكەم دەست بەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرەڕای چەندین بەربەست و ئاستەنگ و قەیران ، بەڵام توانی بەسەر گشت تەنگەژەكان سەربكەوێت كەئەمەش بە كردار سەلێمندرا. هەموو هەنگاوەكانی سەرۆكی حكومەت نەیارانی كوردستانی تووشی شۆك كرد، بەجۆرێك هەموو هەوڵەكانیان لەناوەو لەدەرەوە خستەگەڕ بۆ دژایەتی كردنی ، بەلام لەمەشدا سەركەوتوونەبوون چونكە ئیرادە و كاریزمایی مەسروور بارزانی زۆر بەهێزە لەسەرجەم قۆناغەكاندا سەركەتوو دەبێت.
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەیەكەم هەنگاوی دەست بەكاربوونیدا مژدەی ئەنجامدانی پرۆسەی چاكسازی ڕاگەیاند، ئەم پرۆسەیەش هەر لەسەرتاوە كاریگەری بەدامەزراوەكانی حكومەتەوە دیاربوو، بەلام ئەوەمان لەیادنەچێت چونكە خۆی لەخۆیدا برینی دەستی گەندەڵكاران ، لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە نەیاری زۆری هەیە، ئەمەش وایكرد گەندەڵكاران بەئاشكرا دژایەتی خۆیان بۆ كابینەی نۆیەم راگەیاند و بەشێوازی جۆراو جۆر كەوتنە دژایەتی كردنی.
لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی سەركەوتنی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگشت قۆناغەكاندا، ئەوەندەی تر دوژمنانی كوردستانی ترساندووە، هەر لەئێران تادەگاتە سووریا و تادەگاتە عەرەبە شۆڤێنیەكانی بەغدا، زۆرباش ئەوانە دەزانن بۆ وادەكەن، زۆرباش دەزانن كەخودی سەرۆكی حكومەت چۆن پیلانەكانیان هەلدەوشێنیتەوە.
ئەوكەسانە لەچاكسازی و پاكسازی دەترسن و چەندین ساڵ بوو داهاتەكانیان و سنووریەكانیان بۆ مەبەستی تایبەت و بەرژوەندی شەخسی بەكار دەهێنا ، ئەمرٍۆ ئامادە نین ئەو داهاتانانەی بۆ نێو خزێنەی حكومەتی كوردستان بگەرێنەوە  و زۆرباش ئەو راستییە دەزانن كە  مەسروور بارزانی ،تاكە كەس دەبێت بتوانێت سنوورێك بۆ گەندەڵیەكانیان دابنێت، بۆیە لێرەوە لەوێ لەژیر ناوی جیاوازدا كەوتوونەتە دژایەتی كردنی كابینەكەی جار هەر جارەو بابەتێك دەهێنەكایەوە، ئەمرۆ بۆ ئەوەی بتوانن بەرگری لەخۆیان و گەندەلكارەكان بكەن، دەیانەوێت دژایەتی سەرۆكی حكوومەت   بكەن،.بەدڵنییاییەوە، هەموو ئەو  پیلانگێرانی دوژمنان لە سەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەكیش كە تێیدا هەموو خەڵكی كوردستان و بەتایبەت مەسروور بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان كە ئاڵاهەڵگری كوردایەتیی و پارێزەری راستەقینەی مافەرەواكانی كورد وكوردستانە  هەرەس دەهێنیت، چونكە ئیرادەی پۆڵایینی  سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسروور بارزانیی و پشوودریًژیی بەرێزیان و  هەروەها  دڵسۆزی و خۆڕاگری گەلی گشت پیلان و نەخشەی ناحەزان كە مەڕام تێیدا شكاندنی ئیرادەی كورد وكورد وكوردستان شكست پێدەنێت ..





ئەم هەواڵە 6784جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad