English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بێرۆخ
2022-03-13 [04:32 AM]

نووسین:غەیدا بێرۆخی



هەر لەسەرەتای سەدەی بیست شێخ عبدالسلام بارزانی ئاگری شۆرشی هەلگیرساند ،بارزان وەکو قەلایەکی مەزنی بەرگری بوو دژی دوژمن و داگیرکەران ، وبارزانیەکان شۆرشگیری ماندوونەباس بوون ،كەبەردەوام خەباتیان دەکرد دژی زولم و زۆرداری و داگیرکەران ، بارزان دەڤەرێکە لە حەوت عەشیرەت پێک هاتووە کە شێخ عبدالسلامی دووەم دیاری کردوون ،عەشیرەتەکانیش بریتین لە  ( بەرۆژی ، نزاری ، شێروانی ، دولەمەری ، مزوری ، گەردی، هەرکی بنەجی)  ئەمانە بەردەوام لەخەبات دابوون ، هەربۆیەش چەندین جار گوندەکانی دەڤەری بارزان سوتینران  و ئەنفال کراون و نەفی کراون لەشوێنی خۆیان راگوێزراون بەمەبەستی پەرتەوازەکردنیان لەلایەن دوژمنەوە بۆ کپ کردنەوەی شۆرش بەلام سەرکەوتوو نە بوون . بارزان بەردەوام گۆرستانی داگیرکەران بووە هەربۆیە دوژمنانی کورد رقی زۆریان بەرامبەر خەلکی ئەم دەڤەرە هەیە،
‎عەشیرەتی گەردی کە یەکێکە لەحەوت عەشیرەتەکەی بارزان لەچەندین گوند پێک دێت کەهەموویان خەلکی زیرەک وچاونەترس و جوامێرن ، گوندی بیرۆخ سەربە عەشیرەتی گەردیە دەکەوێتە سەر
‎سنوری باکوری کوردستان وبەچەند کیلۆمەترێک لەناوچەی شاخاوی سەری هەلداوە و دەکەوێتە بناری چیای مەنگۆرە کە چیا بەناوبانگەکەی گۆڤەند کەوتوتەپشت چیای مەنگۆرە ، میر شەکر براگەورەی ئەم گوندەو پێنج گوندەکەی تری  دەوروبەر بوو لەوکاتەدا قەلاتێک درست دەکات و چەندین خانووبەرەی ئاوادەکات و قەلاتەکە دەکەوێتە لاپەرەی گوند لای گردی بێرۆخ ئەو قەلاتە ئاوی تایبەتی خۆی هەبووە و زیاتر لە (٤٠٠) سەر خێزانی تێد ژیاوە وکانی ئاوی تایبەت بەخۆیه هەبوو  خانوەکانی گوندی بیرۆخ لەبەردی سپی ناوچەکە دروست کراون و هەندێکی نەقاری بۆکراوە ، بێرۆخیەکان هیچ کات ملکەچی دوژمن نەبوینە تەنانەت بۆساتێکیش سەریان بۆ دەسەلاتدارانی دوژمن دانەنواندووە هەرمەرد بوون بەمەردی ژیاون و تەنانەت مردنیشیان بەمەردی بووە ، بەردەوام رژێمەکانی ترکیا و عیراق ترسیان لەوگوندە هەبووە بێرۆخ شۆرشگێری زۆری پەروەردە کردووە بێرۆخ زیاترلە(۱۲٠)شەهیدی بەخشیوە لەرێگای رزگاری و ئازادکردنی کوردستان ،  بێرۆخیەکان بەناوبانگن بەسەیران و کەیف وخۆشی و داوەت و گوتنی گۆرانی ولەشەریش دا زۆر زیرەک و چاونەترسن کە مێژوو گەواهیدەری ئەم راستیەیە
‎ گەردیەکان هەر لەزووەوە لەسەردەمی شێخ محمد بارزانی پەیوەندیان بەشۆرشەکانی بارزان کردوەو بەشێک بوون لەشۆرشەکانی بارزان بەتایبەت گوندی بێرۆخ رۆلێکی گەورەو کاریگەری هەبووە لەشۆرشەکان دا لەکاتی هەلگیرسانی شۆرشەکان گوندی بیرۆخ دەبووە پەناگەو حەشارگەی بارزانیەکان ،بێرۆخیەکان موریدی شێخەکانی بارزانن ،و نمونەی چاونەترسی خەباتگێرو نیشتمان پەروەرین، خوێنی زۆریان رشتووەوئاوارەبوون وناخۆشی زۆریان چەشتووە ناتوانرێت باسی هەموو روداو کارەسەتەکان بکەن بەجارێک واتە باس کردنی خەباتیان بە نووسینی چەندین کتێب کۆتایی نایەت ،بەلام لەم باسەی ئەمرۆمان دا تەنهائاماژە بە روداوێک دەکەین کەبەسەر بێرۆخ داهات لەسالی ۱۹۳۲ کارەساتێکی دلتەزێن بەهۆی بومبارانی بەریتانیا و عیراق رویدا کە بووە هۆی  هەبوونی( ۱۷ ) شەهید و (۱٠  )  بریندار کەزۆربەیان ئافرەت و منال بوون  دوای شەری دۆلا ڤاژی لەسالی ۱۹۳۲ رژیمی عیراق بەسەرپەرشی ئەفسەرێکی گەورەی بەریتانی هیرشی توندی ئاسمانی و زەمینی کردە سەر گوندەکانی میرگەسۆرو شێروان ، بەلام بەهۆی لێهاتوویی و زیرەکی بارزانی نەمر دوژمن شکستی هێنا وبریندارێکی زۆرو وژمارەیەک بەدیل گیران وتفاق چەکو تەقەمەنی کەوتە دەستی شۆرشگێرانی بارزان ، دوژمن بۆ ئەوەی قەرەبوی ئەم زیانە بکاتەوە ئەوەندەی پێ نەچوو رژێمی عراق شان بەشانی بەریتانیەکان بەشێوەیەکی درندانە بوردومانی گوندەکانیان کردەوە ، لەوکاتەدا شێخ احمدی بارزان لەگەل لێپرسراوانی بارزان بریاریان دا پەنابەرنە ولاتی ترکیا و پاشەکشەیان کرد بەرەو دۆلی گوندی زێت ئەم گوندەش کۆتا سنوری ترکیا عیراقە لەلایەن خەلکی ئەم گوندە پێشوازیان لێکرا پاشان دابەشبوون بەسەر گوندی تری گەردیەکان .کە دوژمن بەمەی زانی بەتوندی بومبارانی گوندی زێتی کرد وسنوری ولاتی ترکیای بری و گوندی بیرۆخیشی بوردمان کرد' کەئەم گوندەش کۆتا گوندی سنوری عراق و ترکیایە ، ئەم کارەساتەش  چەندین شەهیدو برینداری لێ کەوتەوە .بەم شێوەیە بیرۆخ وبەرخودانی بێرۆخیەکان دەبینین کە ئەمە نمونەیەکی زور بچوکە بەرامبەر بە خەباتی بەردەوام و چاونەترسی وجوامێری ، و تاکۆتا دلۆپەی خوێن بەردەوام دەبن لە خەبات و قوربانی دان لەهیچ شتێک سل ناکەنەوە .





ئەم هەواڵە 7177جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad