English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یادكردنەوەی رۆژی لە دایك بوونی بارزانی نەمر هێماێک بۆ بەردەوامی رێبازەکەی
2022-03-16 [07:34 AM]

نوسینی : وەیسی سەعید وەیسی


١٤-٣ھەرسالێ یەکێکەلە پرشنگدارترین رۆژە مێژووییەکانی گەلی كوردستان کە لەم بەروارەیەدا لە ساڵی 1903 (مەلامستەفابارزانی) هاتۆتە دونیا بۆیەش ئەم بەروارەیە بەرۆژی ناسینی ناسنامەی گەلی كوردستان ناسراوە،
لەدایک بوونی بارزانی نەمر ھەلھاتنی خۆری ئازادی گەلی کوردستان بوو،چونکە بووە سیمبولی بەرخودانی نەتەوەیی ونیشتیمانی ،زیاتر لەنیوسەدە لەناسكترین وئالۆزترین قۆناغدا رێبەرایەتی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستانی کرد ،لەپێناو داكۆكی كردن لەمافە رەواكانی خەلكی كوردستان ،بووە سەر مەشق وھەوێنی کوردایەتی،مێژوو پێمان دەلێ ئەگەر بارزانی نەمر لەناو گەلی کورددا هەلنەکەوتبا،یان لەیەکێک لەوێستگەکانی خەبات دا تەسلیم بەئیرادەی داگیرکەرانی کوردستان بوایە.ئەوە کوردستان وەکو نیشتمان و کورد وەکو نەتەوە لەسەر دەستی داگیرکەرانی کوردستان دەتوانەوە .بەڵام بەھۆی ئیرادەو باوەر بەخۆبوونی ئازایانە خەباتی کردبۆوەدیھێنانی مافە نەتەوەییەکانی گەلەکەمان،خەونی کوردی گەیاندە لوتکە، کە بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان بەناوی بارزانی نەمرەوە ناسرا،بێ باسكردنی خەبات ورێبەرایەتی بارزانی نەمر مێژووی گەلی کوردستان كامل نابێت ،ئەمەش پێمان دەلێت بۆھەتاھەتایە بارزانی نەمروەك هێمایەك بۆ خەباتی نەتەوەییمان بەدرەوشاوەیی دەمێنێتەوە،چونكە باوەری پتەوونەگۆری ھەبوو گەلی كوردستان بەئامانجە نیشتیمانییەكانی دەگات 
،سەرەنجام لەسایەی رێبازو بنەما راست ودروستەکانی خەبات وتێکۆشانی دا،خەلکی کوردستان بووە خاوەنی کۆمەلێک دەسکەوت ودامەزراوەیی شەرعی ویاسایی ودەستووریی 
،ئەگەرچی  بەجەستە لە ناومان دانەماوە، بەلام بۆ ھەمیشە ناوی بەزیندووی دەمێنێتەوە، رێبازێكی پر لە رێبواری بۆ داكۆكی كردن  لە مافە نەتەوەیی ونیشتیمانییەكانی خەلكی كوردستان بۆ جێھێشتووین،کە ھەمیشە روحی بەرگریکردن وخۆراگری لەناخی ھەموو نیشتیمان پەروەێکدا بە زیندووی ھێشتۆتەوە،
یادكردنەوەی  رۆژی لە دایك  بوونی  بارزانی نەمر هێماێک بۆ بەردەوامی رێبازەکەی
پیرۆزبێت ساڵیادی لە دایك بوونی بارزانی نەمر





ئەم هەواڵە 6847جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad