English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێرە كوردستانی خۆنەچەمێن و بەهێزە ..
2022-03-19 [04:37 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


ئەوەتا جارێكی تر داگیركەران ساڵیادی كیمیابارانی  شاری هەڵەبجە و ئەمجارەیان لە سەدەی 21یەكەم شاری هەولێری پایتەختی كوردستان لە لایەن ڕژێمێكی دیكەی ستەمكارەوە لە پەڵاماردانێكی تیرۆریستیدا و بە چەندین مووشەكی باڵستیك مووشەكبارانكرا ، تەنها بەتاوانی پێشكەوتن و گەشەسەندنی هەرێمی كوردستان تەنها بۆ ئەوەی خۆی بۆ هیچ دوژمن و داگیركەرێك ناچەمێنێتەوە و سازش لە سەر مافەرەواكانی ناكات .
‎هەر چەندە ئەو مووشەكانە زیانی گیانیان نەبووە بەڵام زیانی زۆری ماددیان بە ماڵ و ئۆتۆمبیل خەڵكی سڤیل گەیاندـ دوای ئەو پەڵامارە تیرۆریستیە ، میدیاكانی ئێران بۆ  دروستكردنی پاساو شاردنەوەی ئەو تاوانانە ستەمكارانە لە خەڵكی وڵاتەكەیان ئەوانەی كە سوپای تیرۆریستی پاسدارانەوە نزیكن ، بە پروپاگەندە و چەواشەكارییەوە ، بانگەشەی ئەوەیان كرد گوایە ئەو مووشەكانە كە لە خاكی ئێرانەوە ئاراستەی پایتەختی هەرێمی كوردستان كراون، گوایە ئیسرائیل و دەزگەی هەواڵگرییەكەی لە كوردستانە و لێرەوە هێرش دەكرێتە سەر بنكە ئەتۆمی ومووشەكی و قاسم سولەیمان و فەخریزادە لێرەوە بەرنامەی بۆ دانڕابێت.
‎بۆیە، ئیتر كاتی ئەوە هاتووە چی دیكە لە بەردەم تاوانەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 و ئینجا رووداوەكانی دواتری مووشەكباران و هێرشی درۆن و ئێستای بەكارهێنانی مووشەكی بالستیك  بۆ سەر پایتەختی  كوردستان هەموو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و  نەتەوەیەكگرتووكانی لێ ئاگادار بكەین و پشكێنەرانی جیهان بێنە شاری هەولێری پایتەخت و پشكنینی ورد و رژد بۆ ئەو شوێنانە بكەن كە دوێنێ شەو مووشەكەكانی ئەو هێرشە تیرۆریستییە پێكاونی، تا هەموان و ئاگادار بن و لە تاوانە ستەمكارییەكانی رژێمی ستەمكاریی ئێران  بەرامبەر گەل و هەرێمی كوردستان ئاگادار بن  ،چونكە دەبێت درۆ و چەواشەكاری پاسدارانی تیرۆریست ریسوا بكرێت و  ئاماژەكانیش روون وئاشكران كە  ئەو هێرش و پەڵاماردانانە و زیانلێكەتووانیش تەنیا هاووڵاتیی سڤیلن و دوور و نزیك پەیوەندییان بە هیچ دەزگایەكی بیانییەوە نیە و، بانگەشەی بوونی دەزگا و بارەگای ئیسرائیلییش لەنێو هەولێر و هەرێمی كوردستاندا، درۆیەكی كۆن و سواو و قێزەونە و، پاساوێكی بێبنەما و نابەجێیە تا بەردەوامی بە دەستدرێژیكردنە سەر هەولێر و خەڵكی كوردستانی پێ بدەنەوە، هەروەها بۆ شاردنەوەی بێ توانایی و لاوازی  و ترسنۆكی  و شكست یەك لەدوای یەكەكانیانە كە لە سووریا و لوبنان  لەسەر سنووری ئیسرائیل ناتوانن رووبەڕووی بۆردومانەكانی ئیسرائیل ببنەوە.
‎ئەگەر ترسنۆك نین بۆ چی هێرش ناكەنە سەر كەشتی  و فرۆكەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل  لە ناوچەكە دا ، بۆ چی بەرژوەندییەكانیان  بە مووشە و پاسدارەكانتان ناكەنە ئامانج ؟ بۆ چی رووی پەڵاماردانە و كارە تیرۆریستی و تێكدەرانەكانتان تەنها هەرێمی كوردستان و بەدیاریكراوی هەولێری پایتەختی كوردستانە  كە ئەمڕۆ بە گەواهیدەری هەموو وڵاتانی ناوچەكە و زڵهێزان و جیهان سەقامگیرترین  وئاڕامترین شوێنە  لەسەر ئاستی ناوچەكە و شوێنی حەوانەوەی هەزاران پەنابەر و هاوڵاتیان وڵاتان و گەشتیاران و سەردان كۆمپانیایی ناسراویی جیهانییە.
‎شەرمەزارییە ، بۆ  ڕژێمێكی وەك ئێران كە خۆی بە دراوسێ و موسڵمان دەزانێت باش دەزانێت كە گەلی كورد سەد ساڵە لە پێناو ڕەتكردنەوەی ستەمكاری  و ژێر دەستی  لە لایەن دوژمنان و داگیركەرانەوە بە هەموو جۆرە چەكێكی كۆمەڵكوژ و  وێرانكەر هەوڵی  كۆمەڵكوژی و ڕێشەككردنی دراوە و هەروەها لە پێناو مافەرەواكانی هەزاران قوربانیی بەخشییووە تا مافەزەوتكراوەكانی بەدەست بێنێتەوە ، ئەوا بە مووشەكباران و كاری تیرۆریستی هەوڵی شكاندنی ئیرادەی و شكۆی نەتەوەیەك دەدات .
‎بۆیە، ئیتر با بەس بێت درۆ و چەواشەكاری وگەوجاندنی خەڵكی وڵاتەكەتان ، ئێوە داگیركەر و تێكدەرن ئەگینا چ كارتان هەیە لە سووریا ، یەمەن ، لوبنان و عێراق  و دەیان شوێنی دیكە ، ئێوەی سیخوری بە سەر وڵاتان و دراوسێیەكانتانەوە دەكەن ، ئێوەی هەوڵی داگیركردنی خاك و نیشتیمان وگەلانی ناوچەكە دەدەن ، هیچ پاساوێك نییە ، بۆ مووشەكبارانكردنی كوردستان و بۆ ئەو هێرشە ستەمكاریی و تیرۆریستیە بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان ، ئەمرۆ گەل و نەتەوەكانی ناوچەكە و خۆدی خەڵكی ئێران لەوە بەئاگاترن كە فڕیووییی دەسەڵاتدارانی خۆسەپێنی ئێران بخۆن و ڕای گشتیش بە میدیا درۆ پیشەكانی سوپای پاسدار لە تیرۆر چەواشە بكرێن ، بۆیە، گەلی كورد بەو هەموو كارەسات و داگیركرارییە مێژووییە هەر بەبەهێزی دەمێنێتەوە و هیچ پەڵاماردان وكارە تیرۆریستیەك ناتوانێت كورد وكوردستان ناچار بكات خۆی بچەمێنێتەوە و دەستبەرداری شكۆ وماف و ئیرادەی پۆڵایینی بێت .





ئەم هەواڵە 6745جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad