English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سانای مام یوسف دەستگیرکرا
2022-03-21 [04:03 AM]

ZNA-هەولێر


پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە فەرمانی دادوەر و لەسەر سکاڵای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی پارێزگای هەڵەبجە، کچە مۆدێل، سانای مام یوسفی لە سلێمانی دەستگیرکرد.

 

موقەدەم بارزان عوسمان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "لەسەر سکاڵای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی پارێزگای هەڵەبجە بەتۆمەتی سوکایەتی بە شەهیدان و دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ دووشەمە 21-03-2022 مەفرەزەی بنکەی  پۆلیسی فریاکەوتنی هەڵەبجە لەشاری سلێمانی بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و دەزگا ئەمنیەکانی دیکە تۆمەتبار  سەنا یوسف ئەحمەد، لە دایکبووی 1994/ دانیشتووی سلێمانی گوندی ئەڵمانی بەپێی ماددەی دووی خراپ بەکارهێنانی ئامێری پەیوەندیکردن دەستگیر کرا".

 

هەر بەپێی راگەیێندراوەکەی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بەبڕیاری دادوەری لێکۆلینەوەی هەڵەبجە ئەو کچە مۆدێلە تاوەکو رۆژی 30-03-2022 بەندکرا و دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لە بنکەی پۆلیسی شەهید سەرکار بۆ رێکخراوە.

 

رۆژێک دوای ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، دەنگێکی تۆمارکراوی سانای مام یوسف بڵاوکرایەوە کە پشتیوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لەلایەن سەدام حوسێنەوە دەکات، ئەوەش نیگەرانیی هەڵەبجەییەکانی لێکەوتەوە و کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە رایگەیاند، سکاڵای تۆمار دەکەن، کچە مۆدێلەکەش دەڵێت تەنیا بەشێک لە قسەکانی بڵاوکراونەتەوە.





ئەم هەواڵە 1849جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad