English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی و پایتەختی خۆنەچەمێن و ئاگری نەورۆز
2022-03-24 [11:44 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


گەلی كورد بە درێژایی مێژوو ، رووبەرٍِووی زوڵم و ستەمكاری زۆر بَوتەوە ، لەگەڵ  هەموو ئەو تاوانكارییانەی كە بەرامبەر ئەنجامدراوە بەڵام خاكی كەسی داگیرنەكردووە و زیانی بە هیچ گەل و نەتەوەیەكی تریش نەگەیاندووە  بەڵام پێچەوانەكەی ئەوە بووە كە  بەدرێژایی مێژوویی داگیركاری و خەباتی بەردەوامی بۆ ڕەتكردنەوەی ژێر دەستی بۆ سەر گەلەكەمان ، بەڵام گەلی كورد هەردەم لە بەرگریدا بووە، هەوڵەكانی سەركردایەتیی سیاسی كوردستانیش لە رێگای كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی  و ڕٍایی گشتییەوە ، بەهەموو جیهان بڵێین كە ئێمەی كورد و قەوارەكەمان هەڕەشە  و مەترسییە نییە بۆ سەر هیچ وڵاتان  ولایەنێك ، ئامادەبوونی سەرۆك مسعود بارزانیی  پێشمەرگە  رابەری  نەتەوەیی كورد و رێزدار  سیداد بارزانیی ئەندامی سەركردایەتیی پارتیمان و رێزدار مەسروور بارزانیی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان لە نێو ئاپۆرای جەماوەری شاری هەولێری پایتەختی كوردستان و لە ئاهەنگی  نەورۆزی 2722 كوردی ، وەك هەمیشە  ورە و پەیامێكی گرنگ و هێز و ئیرادەی گەلێكی ستەملێكراو بوو بەرامبەر  بە  دوژمنان و داگیركەران ئەوانەی دوێنی بە چەكی كیمیایی و فرۆكە و ئەنفال  و ئەمرٍۆ بە تانكی ئابرامز و  مووشەكی بالسیتك  خەونی شكاندنی ئیرادەی گەلی كورد دەبینن ، لە هەمان كاتیشدا پەیامێك بوو بۆ  ناحەزان كە هەولێر هەر هەولێرە و هەمیشە  ئاڕام و سەقامگیر دەمێنێتەوە و پێشەنگ و سەقامگیر بەرەو ئاوەدانی و هەر بە ئاشتی و ئاسوودەی دەمێنێتەوە .
ئەگەر دوێنی دوژمنان  بە تاوانی كوردبوون و كوردایەتیی هێرش و پەڵاماریان  دەكرینە سەڕ و  گەلی كوردیان بە مرۆڤ هەژمار نەدەكرد ، هەر  دوێنی بوو گەلی كوردیان بە ناموسلمان ناودەبرد و داعشیان  بەكار هێنا ، لەوەشدا شكستیان هێنا و  میلیشایی حەشدیان دروستكرد ، لەوەشدا شكستیان هێنا و  ئینجا گەمارۆی ئابووری و سیاسی و دیپلۆماسی لەوشدا شكستیان هێنا ، لە ئێستاشدا تۆمەتی ئیسرائیلی بوون بە كوردستان دەبەخشن و لە پاڵ سیناریۆی بوونی دەزگای هەواڵگری ئییسرائیلی  مووشەكبارانمان دەكەن و بەخەیاڵی خاویان چاوترسێنمان بكەن تا دەستبەرداری شكۆ و ئیرادە و  خاك و نیشتیمانمان بین و خۆمان رادەست بكەین .
بۆیە،  پێشوازیكردنی  كەسوكار و خانەوادەی شەهیدان لە سەرۆك بارزانیی و دڵنەواییان لەلایەن بارزانیی و هەڵگرتنی مەشخەڵی نەورۆز  و بە دونیایەك هەست سۆزی و وەك باوكی نەتەوەیەك ، نەك تەنها دڵخۆشییەكی بێ‌ وێنەیە لە هەمان كاتیشدا ، پەیامێك بوون بۆ  دوژمنان كە لە ژێر هیچ هەرەشە و گوشارێك دەستبەرداری خاك و نیشتیمانی كوردستان نابین و ڕێگانادەین خەونی دوژمنان و خۆفرۆشان بێتەدی  و ئاسایش و سەقامگیری كوردستان و هەولێری پایتەختی كوردستان تێكبدرێت ، دەیان جاریش خەونی دوژمنان و خۆفرۆشانی لە گۆڕناوە  و  ئامادەبوونی سەرۆك بارزانیی  لە ئاهەنگی نەورۆز جارێكی دیكە ئاماژەیە بەوەی كە كورد وكوردستان هیچ كات خۆی بۆهیچ دوژمنێك ناچەمێنێت و حیسابیش بۆ هیچ دوژمن و داگیركەر ناكەین ، جارێكی دیكەش بۆ  هەموو  كورد و كوردستان ئەو راستییە سەلمێنرا كە تەنها سەرۆك بارزانیی رابەر و دڵسۆزی  نەتەوەیی كورد و  دۆزی رەوای كوردستانە  و لە كاتە هەستیارەكاندا  فریادرٍەسە ..





ئەم هەواڵە 6685جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad