English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆنیەتی بەرگە گرتنی تینوویەتی لە مانگی رەمەزان 
2022-04-02 [06:25 AM]

ZNA-ھەولێر



بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەوانەیە لەم ماوەیەدا ھەست بەتینوویەتی بکەیت و وات لێبکات زیاتر ئارەزووت بۆ لای ئاو خواردنەوە بڕوات .

بۆئەوەی ھەستی تینوویەتیت کەمبێتەوە لەکاتی بەرۆژووبوون پێویستە لەسەرت چەند رێنماییەک جێ بەجێ بکەیت بۆ ئەوەی پارێزگاری لە لەشت بکەیت لە تینوویەتی لەکاتی بەرۆژووبوون :

١.شەربەت و خواردنەوەکانی دیکە : 
ھەوڵبدە لەنێوان بەربانگ و پارشێو ئەو جۆرە شەربەتانە بخۆیت کە بۆ لەش تەندروستە بۆ ئەوەی لەشت ھەموو توخمە خۆراکیەکانی دەست کەوێت و بتوانێت ھەندێک لەناو لەش پاشکەوتی بکات و بۆ کاتی بەرۆژووبوون سوودی لێ ببینێت .

٢. خواردنە سوێرەکان : 
دەبێت ئاگاداربیت خۆت بەدوور بگریت لە خواردنە سوێرەکان بەتایبەتی لەکاتی پارشێو، چونکە خۆراکە سوێرەکان زیاتر ھاندەرە بۆ تینۆیەتی .

٣. ئاو : 
ھەوڵبدە لەکاتی پارشێو رێژەیەکی زۆر ئاو نەخۆیتەوە و چونکە لەش بەخێرایی دەری دەدات، لەبەر ئەمە تەنھا ئەوەی پێویستیت پێی ھەیە بیخۆورەوە، بەڵام دەتوانی لەکاتی بەربانگ تا پارشێو لەکاتی جیاواز رێژەیەکی باش ئاو بخۆیتەوە، ئەمەش باشترین رێگەیە بۆ ئەوەی لەشت ئاو پاشکەوت بکات .

٤. تەرکردنی لەش : 
دەتوانی ناو لەشی خۆت تەڕ بکەیت لەرێگەی خواردنی ھەندێک میوە کە دەوڵەمەندە بە مادەی ریشاڵی کە یارمەتی لەش دەدات لەسەر مژینی ئاو و باشترین خۆراکیش بۆ ئەم لایەن بریتیە لە شووتی .

٥. کافایین : 
وا باشترە لەو جۆرە خۆراکانە دووربکەویتەوە  کە رێژەیەکی زۆر مادەی کافایین لەخۆ دەگرێت و ھۆکارن بۆ ئەوەی مرۆڤ زیاتر میز بکات، چونکە ئەم جۆرە خۆراکانە وادەکات مرۆڤ زیاتر ھەست بە تینۆیەتی بکات .

٦. شیرنەمەنی :
خواردنی رێژەیەکی زۆر لە شیرنەمەنی و خواردنی دەوڵەمەند بە مادەی شەکر بەتایبەتی لەکاتی پارشێو، وات لێدەکات زیاتر ھەست بە تینۆیەتی بکەیت، لەبەر ئەمە ھەوڵبدە لەکاتی پارشێو لەو جۆرە خۆراکانە بەدوور بیت بۆ ئەوەی لەکاتی بەرۆژووبوون ھەست بەتینۆیەتی نەکەیت .





ئەم هەواڵە 6808جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad