English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهۆی ئەو بارودۆخە سەختەی تێی كەوتبوون، ژن و مێردێك 22 ساڵە لە زێرابەکانی شارەکەدا دەژین
2022-05-08 [08:41 AM]

ZNA - ھەولێر


میگێل ڕێسێرێپۆی کۆڵۆمبی و ماریا گارسیای هاوسەری، بەهۆی ئەو بارودۆخە سەختەی تێی كەوتبوون، بەتایبەتی بەهۆی ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان، کە بووبووە هۆی لەدەستدانی هەموو شتێکیشان، 22 ساڵە لە زێرابەکانی شارەکەدا دەژین.

ئەو هەلومەرجەی، کە ئەوان پێیدا تێپەڕی بوون، هانی دان پێکەوە بگونجێن و کار بکەن بۆ ئەوەی بەرگریی لە ئالوودەبوون مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان بکەن، ئەو ناوچەیەی ئەوان تێیدا دەژیان هیچ پەناگا و پرۆگرامێكی چاککردنەوەیان نەبوو، هیچ پارە و شوێنێکیشیان نەبوو بۆی بڕۆن، بۆیە بەناو ئاوه‌ڕۆكاندا دەستیان بە گەڕان كرد و كردیان بە شوێنی مانەوەی خۆیان.

ئەوان ژیانێکی نوێیان لەژێر شەقامەکانی کۆڵۆمبیا دەست پێکرد و یارمەتیی یەکتریان دا بۆ رزگاربوون لە دەست ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان.

ئەو دوانە دەڵێن 22 ساڵ لەمەوبەر ژیانیان زۆر تاریک بووە، بەڵام ئێستا ئەو "خانووە"ی لەژێر شەقامەکانی کۆڵۆمبیا لەناو ئاوەڕۆدا دروستیان کردووە، بووەتە بەشێک لە ژیانیان و تێیدا دەسرەوێن.

وەک هەر ماڵێکی ئاسایی، لە ئاوەڕۆکەدا کارەبا و تەلەڤزیۆن و ڕووناکییان هەیە و دەڵێن ئەگەرچی زۆر دابڕاون، بەڵام زۆر ئاسوودەن و بەنیازیش نین "ماڵ"ەكەیان لەژێر زەویدا بەجێ بهێڵن و دەڵێن، دڵخۆشن بەوەی کە لەو ماڵەی ناو ئاوەڕۆدا خەو و کارەبا و خواردن و ئاو و تەنانەت سەگێکی ماڵیی ڕەشیشیان لەگەڵدا دەژیت.





ئەم هەواڵە 1558جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad