English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەغدا و ئالنگاریەکانی هەرێمی کوردستان
2022-05-19 [05:39 AM]

نوسینی : سەگڤان هالۆ


باسکردن لە دەوڵەتێکی وەکۆ عیڕاق باسکردنە لە مێژوویکی خوێناوی و پڕاوپڕ لە زوڵم ستەمکاری دەرحەق بە گەلی کوردستان و دوزە ڕەوایەکەی
دەوڵەتی دروسنکراوی عیڕاق هەر لە سەرەتای ساڵانی بیستەکانی سەدەی ڕابردووە بەردەوام و بە درێژایی قۆناغەکان هەڕەشە و مەترسی بووە  و مەترسیە 
 ئەمە ئەقڵیەتێکی سیاسی چەسپاوە لە نێو نوخبە سیاسیە دەستەڵاتدارەکانی عیڕاق و تاکۆ ئێستاش نەگۆڕاوە

عیڕاق وەک دەوڵەت هیچ نەماوە لە دژی هەرێمی کوردستان ئەنجام نەدات جا هەڕەشە و پەلامارە سیاسیەکان بوبێت یان سەربازی و ئابوری و ئەمنی وهتد

مێژووی سەدەی ڕابردووش بەڵگەیێکی حاشا هەڵنەگرە لەسەر ئەم ڕاستیە

گەر بێتو بگەڕێیینەوە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکان و هاتنە ئارای نەوای ئارام بۆ باشوری کوردستان واتە دانانی هێلی 36 بۆ باشوری کوردستان  هۆکاری دروستکردنی نەوایێکی ئارام خوی لەخوی دا تەعبر کردنە لە پاراستنی گەلی کوردستان لە هەڕەشە و پەلامارەکانی دەوڵەتی ستەمکاری عیڕاقی ئەوسا

بە داخەوە ئێستاش کە هەر چەند وەرچەرخانێکی سیاسیش  بەسەر ئەم وڵاتە دا هاتووە و ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕیش ڕۆخاوە 

بەڵام ئاسەوارەکانی ئەقڵیەتی سیاسی وەک خۆی ماوە بەو مانایەی کە هەڕەشە و مەترسیەکانیش بەردەوامن لە هەموو ڕۆیێکەوە لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان لە ڕۆی دەستوریەوە بەشێکە ڵەعیڕاق و تاکە هەرێمێکی فیدڕاڵی دانپێدانراوە کەچی بە جورەها شێواز سیاسی،ئابوری،ئەمنی تاد...پەلامار دەدرێت و هەوڵ دەدەن ئەم ئەزمونە فیدڕالیەی کە لە عیڕاقدا هەیە ل ناوی ببەن

 هەرێمی کوردستان لە هەمبەر ئەم ێەقڵیەتە سیاسیە مەترسیدارەدا پێویستە پێش هەموو شتێک پەلە بکات لە یەکخستنەوەی نێو ماڵی خۆی و دروستکردنی گوتارێکی سیاسی یەکگرتوو 

چونکە باشترین ئالنگاری هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر هەڕەشەکان  یەکڕیزی و یەکدەنگی لایەنە سیاسیەکانی کوردستانە شکست هینانە بە ئەجندای سیاسی نەیارانی ئەزمونی کوردستان لە سەر ئاستی نێوخویی و دەرەکیدا

کەواتە لە کوتاییدا دەڵێیین
هەمومان با بەیەکگوتاری سیاسی وەڵامی دوژمنان و داکیرکاران بدەینەوە و کوردستانێکی بەهێز بونیات بنێیین.





ئەم هەواڵە 1786جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad