English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیام و هۆشداری سەرۆك بارزانی لە دوێنی بۆ قەیرانەكانی عێراق بۆ ؟!..
2022-05-19 [03:23 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


دەسەڵاتدارانی عێراق بە زێهنیەتی خۆسەسپێنەرانەیان و تێكدانی هەموو بنەماكانی پێگەژیان و هاوسەنگی وسازان و هاوبەشی و بەكارهێنانی زمانی ئاگروئاسن و لە جیاتی دیموكراسی و مافی گەل و پێكهاتەكانی تەنیا بێ‌ ئومێدی و شكست و جارێكی تر دیكتاتۆری جێهێشتووە و لێكەوتۆتەوە . بەتایبەت بۆ ئێمەی كورد ، دەسەڵاتدارانی بەغدا لە دوێنی و ئەمڕۆیشدا درێغییان نەكردووە و لە بەكارهێنانی هەموو جۆرە چەك و ئامرازێك بۆ نادیدەگرتن و شكاندنی شكۆو ئیرادەی گەلی كورد .
رابەری و  سەركردە مەزنەكانی مێژووی نەتەوەكانی جیهان لە ناو جەرگەی شەر و ڕۆژگارە سەخت و یەكلا كردنەوەی پرسە هەستیارەكان، بە بریاردانی قورس و گەورە، پەنجەرەیەكێ ئومێد بۆ گەل ونەتەواكای خۆیان دەكەنەوە و وەرچەرخانێك لە مێژووی نەتەوە دروست دەكەن كە بەرەو سەرفرازیی و یەكجارەكی دابات . سەرۆك بارزانی لە پەیامەكانی ئەوسا و ئێستاشی دا بە جیهانی راگەیاند، چیتر عێراق ، ناتوانێت بەرگەی كارەسات و دیكتاتۆری و خۆسەپاندن بگرێت و  هەر ئەوەش بوو كە ، لە رۆژی 25ی 9ی 2017  كوردستانیان دواجار پرۆسەی ریفراندۆمی بەشێوەیەكی دیموكراسیانە لە كەشێكی ئازادا ئەنجامدا بەرێژەی نۆهەدو دوو لە سەدا بەدەنگی 92.7% بەڵی بۆ سەربەخۆیی كوردستان وەك خواستێكی لە مێژینەی خەڵكی كوردستان بە جیهانی راگەیاند. چونكی پیێ وابوو عێراق لە ڕێرەوی هاوبەشی ،سازان ، هاوسەنگی ، دەستوور  ودیموكراسی لایداوە و  بەرەو تاكرەوی و دیكتاتۆری و پیشێڵی دەستور و ماف و خواستەكانی كورد لە پرەنسیپەكانی شەراكەت و دیموكراتی و دەوڵەتی مەدەنی ملی ناوە.
پێداگیری و سووربوونی سەرۆك بارزانی لەسەر ڕێزگرتن لە شكۆ وئیرادەی گەلی كوردستان بە ئەنجامدانی پرۆسەی رێفراندۆمی سەربەخۆیی وەك شۆڕشێكی  شارستانیانە و دیموكراسیانە و مافی هەموو نەتەوە و گەلانی بەتایبەت بۆ ئێمەی كورد ، وێستگەیەكی دیكەی رێبەرایەتی بارزانی یە لە قۆناغە سەختەكانی نەتەوەدا. بەڵام جیاوازی هەڵوێست و پێداگری ئەمجارەی سەرۆك بارزانی لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم بە هەر نرخێك بێت ، ئەوەبوو هەموو جیهان لەلایەك لەگەڵ ئەوەدا بوو ریفراندۆم دوا بخرێت و لە كاتی خۆیدا ئەنجام نەدرێت، بەبێ ئەوەی زەمانەتێكی باوەرپێكراوی نێودەوڵەتی بە گەلی كوردستان بدرێت بۆ ئایندەی ماف و خواستە نیشتمانییەكان لە بەر چاو بگیرێت.
ئەوەی بۆ خەڵكی كوردستان گرنگە بۆ یەكەمجار لە مێژووی كورد و ناوچەكە بەشێوەیەكی ئازاد و دیموكراتیانە وەك دەسكەوت و گەڵێكی خاوەن ئیرادە وشكۆ دەربری ماف و خواستە نیشتمانی و نەتەوەییەكانی خۆی بۆ سەربەخۆیی بكات . ئەنجامی ریفراندۆم كەلەسەر دەستی سەرۆك بارزانی قۆناغە سەختەكەی پێش ریفراندۆم بە سەركەوتوویی بری. بە هەمان شێوەش پشت و پەنای سەرۆك بارزانی بین .قۆناغی دوای ریفراندۆمیش سەرەرای هەموو فشار و هەرەشە و هێرشانەی دوژمن و ناحەزانی كورد  وەك پێشمەرگە ئاسا لە گۆرەپانی بەرگری و پاراستنی ئیرادە و شكۆی و خاك و شەرەفی كوردستان دەستەوەستان نەوەستاوە لە سەنگەری بەرنگاری سەربەرزانەبكەینە ئامانجی سەرەكیمان تا دەما گەێنتە كەناری ئاڕامی . زاڵ بوون بەسەر هەموو ئەو كۆسپ و فشار و هەرەشانەی دۆژمنان و ناحەزانی كورد . بۆ ئەو باوەرەی جیهان دان بەو راستیە بنێت كە سەركەوتنی دیموكراسی لە ناوچەكە بەندە بە سەركەوتنی كوردستان لە گەیشتن بە ماف و ئازادی خۆیدا . چونكە لە رووداوەكانی ئێستای ناوچەكە و جیهان وایكردووە كە  كوردستان بكەوێتە چەڤی ئاگر و نا ئارامیدا. بۆیە دەكرێ بڵێن هەموو ئەو هزر و زانستە سیاسی و ئابورییانەی كە وڵاتانی زڵهێز و ڕۆژئاوا سەدەیەكە وەكو شانازیەك بۆ مرۆڤایەتی باسییان لێوە دەكات . تەنها بە سەربەخۆیی و ئازادبوونی گەلی كوردو لەدایكبوونی دەوڵەتی كوردستان بەرجەستە دەبێت.





ئەم هەواڵە 6124جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad