English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شۆرشی گوڵان ئۆمێدێكی گەورە بوو بۆ نەتەوەی كورد
2022-05-26 [02:53 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


گەلی كورد زۆر شۆڕشی بەرپا كردووە و، هەموویشی بۆ ئەوە بووە تا بتوانن كوردستان ڕزگار بكەن و گەلی  كورد لە هەر چوار پارچە بكەن بە یەك و بگەینە مافی خۆمان و سەربەخۆ بین.شۆڕشی گوڵان، درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلوول بوو، لە پێناو ئەو ئارمانجانە بوو كە شۆڕشی ئەیلوول بۆی تێدەكۆشا، پێش هەموو شتێك شۆڕشی گوڵان توانی هیوا و ئۆمێدی گەلی كورد زیندوو بكاتەوە، ئەو شۆڕشە بووە هۆی هۆشیاربوونەوەی خەڵك، كە ڕۆژانە هاووڵاتیان پەیوەندیان بە شۆڕشەوە دەكرد، ئەو بیر و باوەڕەی بۆ خەڵك دروست كرد كە خۆیان بكەنە یەك و دژی دوژمن بوەستنەوە.
له‌ شۆڕشی گوڵاندا و یەكەم  شەڕ وتەقەكردندا  پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ ناوی "سه‌ید عه‌بدوڵڵا حاجی ئۆمه‌رانی" شه‌هید بوو. ئه‌و شه‌ڕه‌ گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وت بوو بۆ كورد و ئومێدێكی گه‌وره‌ی له‌ دڵی خه‌ڵكی كوردستاندا چاند و بووه‌ سه‌ره‌تایه‌كی نوێ له‌ شۆڕش.ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕش و هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان بووه‌ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ مه‌رگی یه‌كجاره‌كی رێككه‌وتنی جه‌زائیر و تێكشكاندنی ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌یه‌ی له‌ شۆڕشی ئەیلول كرا.
شۆڕشی پێشكەوتنخوازی  26ی  گوڵان پاش ئەو هەموو ستەمكاری و  كارەساتانەی بەسەر گەلی كورددا هات، هاتە كایەوە، كە نەك بەس لەلایەن ڕژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق بەڵكو لە هەر چوار پارچەی كوردستان، سەرۆك بارزانی، بڕیاری دا بە پەلە دووبارە ڕێكخستەكانی خۆیان ڕێك بخەنەوە، ئەوە بوو (سەرۆك بارزانی) توانی بەربەستەكانی كوردستان بشكێنێت و قۆناغی پارتیزانییش زیاتر بكات و شۆڕش لە هەموو ناوچەكانی كوردستان بەرپا بوو.
پارتی دیموكراتی كوردستان  بە رابەرایەتی بارزانی  توانی سەركردایەتیی شۆڕش بكات هەر  لە زاخۆ تا خانەقین بكات، بەڵام كاتێك شۆڕشی گوڵان دەستیپێكرد، پارتی توانی بە شێوەیەكی نهێنی ڕێكخستەكانی خۆی ڕێك بخاتەوە و توانی پارتی نوێ بكاتەوە و شۆڕشی گوڵان هەڵبگیرسێنێت، بۆیە، شۆڕشی گوڵان هەمان گەوهەری شۆڕشی مەزنی  ئەیلوول بوو، بەڵام لە ڕووخساردا لەو شۆڕشە جیاواز بوو، چونكە بە شێوە و تەكنیك و بزاوتێكی نوێتر هاتەكایەوە. 
هەربۆیە، شۆڕشی گوڵان جگە لە پارتی، حزبە كوردستانییەكانی دیكەی لە خۆ كۆ كردبوویەوە، بۆیە شۆڕشێكی سەركەوتوو بوو، توانی كۆمەڵێك دەستكەوتی گرینگ بۆ گەلی كوردستان مسۆگەر بكات، دوژمنانی كورد هیچ بیریان لەوە نەكردبوویەوە كە شۆڕشی كوردی سەرهەڵبداتەوە و پێشمەرگە بێتەوە چیاكانی كوردستان، بۆیە شۆرشی گوڵان ئۆمێدێكی گەورەی بۆ خەڵكی كوردستان گەڕاندەوە و ترسێكی گەورەشی لە دڵی دووژمنان دروست كرد.
 بۆیە دەستكەوتەكانی شۆڕشی گوڵان زۆرن، لە سەرووی هەموویانەوە ڕاپەڕینە شكۆدارەكەی بەهاری 1991، بە سەركردایەتیی پارتی و بەرەی كوردستانی، لە چوارچێوەی سیاسەت و بەرنامەی شۆڕشی گوڵان كوردستان ئازاد كرا، كە ئەمەیش لە ڕێگەی ئەو یەكڕیزی و تەبایی و گیانی تێكۆشانەی خەڵكی كوردستان بوو، كە شۆڕشی گوڵان لە پێناویدا هەڵگیرسا. ، ڕاپەڕین و پەرلەمان و حكوومەت و هەموو ئەو دەستكەوتانەی ئێستایش كە لە كوردستانین و بووینەتە خاوەنیان بەرهەمی خەبات و تێكۆشانی شۆڕشی  گوڵانە .





ئەم هەواڵە 5635جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad