English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتى چیایی سه‌ركه‌شى كوردایه‌تییه‌ و ده‌یان داگیركه‌رى هه‌ڵدێراوه‌
2022-06-08 [10:43 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


پێش و دوای دامەزراندنی  پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر بوون ئەو دەوڵەت و حیزب و هێزو لایەنە دەرەكی و ناوخۆییانەی بە هەموو شێوەو تواناو هێزو كاریگەرییەكیانەوە دوژمنایەتی و دژایەتی پارتیان كردووەو دەكەن، بەڵام مێژووی پارتی بووەتە قوتابخانەیەكی گەورەی پڕ ئەزموون و وانەی مێژووی گرنگ بۆ سەرجەم یارو نەیارانی پارتی و وەك هاوكێشەیەكی نەگۆڕ ئەوەی تیادا سەلمێنراوە كە دژایەتیكردنی پارتی بۆ نەیارانی یەكسانە بە رووخان، لەناوچوون، پوكانەوە توانەوە، بێهێزبوون و لاوازبوون، لە بەرامبەریشدا پارتی داربەڕوو ئاسا رۆژ بەرۆژ و لە دوای هەر دوژمنایەتی و دژایەتییەكی بەهێزترو كاریگەرترو بە هەژموونتر بووە.
ئەمرۆ زۆر بەئاشكرا بەهۆی ئەو ستراتیژە نەگۆڕە كوردانە و نیشتیمانپەوەرانەیەی پارتی بە سەركردایەتی بارزانی ، لە سەر ئاستی عێراقی و هەرێمی  نەیاران و دوژمنانی گەلی كورد بەگشت ئایدیا جیاوازەكانیانەوە لەیەك خالدا ھاوبەشن كە ئەویش دژایەتی كردنی پارتی دیموكراتی كوردستانە، چونكە نەیارانی گەلی كورد گەیشتۆنەتە ئەو راستیەی كە تەنیا پارتی دەتوانیت خەونی سەربەخۆیی گەلی كوردستان بەدیبھینیت و ھەنگاوەكانی بنیادنانی دەولەتیش لەسەر دەستی پارتی دیموكراتی كوردستان دەبێت، بۆیە نەیارانمان دەیانەویت لەرێگە ھێزی خۆیان و ناحەزانی پارتی لەناوخۆ گوشارەكانیان زیادبكەن و ھەموو ھەولیك بۆ لەناوبردنی پارتی و دۆزی رەوای گەلی كورد بخەنەگەر، رەنگە رووداوەكانی ماوەی رابردوو باشترین شایەتی ئەم راستیە بێت چونكە نەیارانمان بەھەموو ھەولێكیان توانیان بەشێكی مەرامەكانیان بھینینەدی بەلام ئەوەی كۆتایی بەھەولەكانیان ھینیا ھەولەی حەكیمانەكانی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو كە توانی رێگە لەو پیلانە گلاوەی دوژمنانی گەلەكان بگرێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەرەتایی درووستبوونییەوە ئامانجی بەدیهێنانی ژیانێكی شایستە و پڕ لە شكۆبووە بۆ خەڵكی كوردستان، لەو پێناوەشدا هەزاران شەهیدی داوە و دەستكەوتی گەورەشی بۆ كوردستان بەدەست هێناوە. ئامانجی ستراتیژی  پارتی دیموكراتی كوردستان بەرابەرایەتی بارزانی لە سەرەتای دروستبوونیەوە و دیاری كردووە و بەردەوام بوونیشی بۆ گەیشتن بە ئامانجەكە وەكو خۆی دەمێنێتەوە و هەلوێستی نیشتمانپەروەری و كوردایەتی پارتی بۆ هەمیشە ناگۆڕێت، ئەوەی لە بارو دۆخی دنیا تێ بگات لە هەموو كات و شوێنێكدا دوژمن هەمیشە وا لە مرۆڤ دەكات ماف و حەقیقەتەكان لە كەسی بەرامبەر تال بكات، بەڵام هەستی خۆش ویستنی خاك و خەڵكی كوردستان لەلایەن سەركردەكانی پارتی وایكردووە بتوانن خۆیان بەرامبەر هەموو هەڕەشە و مەترسییەكان بگرن وئەستەمیشە  واز بێنن لە بەرژەوەندیەكانی كوردستان و ئامانجە گەورەكان، هەموو ئەوانەش كە لە ڕابردوو لە قۆناغە جیاوازەكان لە پارتی دابڕاون نەیان توانیوە بەرگەی هەموو ئەو ناخۆشیانە بگرن كە پارتی هەلی دەگرێت لە بەرامبەر ئامانجە پیرۆزەكەی و بەردەوام بوونیشی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاترە، بۆیە هەوڵی ئەوەیان داوە لە پارتی دووربكەونەوە و بۆ بەرژەوەندیەكی كەمی خۆیان ملكەچی هەموو ئەو دەوڵەت و لایەنانە بن كە ئامانجیان لەناوبردنی كورد بووە، ، پێویستە خەڵك ئەوە بزانێت كە پارتی داكۆكی لە مافەكانیان دەكات و بۆیە بەردەوام لەلایەن سەركردەكانی عێراق و ناوچەكە زۆرترین دژایەتی دەكرێت.پارتی ڕەنگدانەوەی واقیعی راستەقینەی گەلی كوردستانە، چونكە لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی 25ی ئەیلوولی 2017لە 92.7% ـی خەڵكی كوردستان پەیامی خواستی سەربەخۆیی و جیابوونەوەیان لە عێراق، بەهەموو جیهان گەیاند، پارتی هیچ كاتێك هەڵناگەڕێتەوە لە خواستی گەلی كوردستان. لە ناو بڕیاری سیاسی عێراقدا بەو پێیەی كە پارتی یەكەمی كوردیە كە زۆرینەی دیموكراسی بەدەستەوەیە لەسەر ئاستی عێراق وە نوێنەرایەتی شەرعی گەورەترین كەمایەتیە لە عێراق كە كوردە، ئەمەش وای لە حكومەتەكانی عێراق كرد كە بەبێ پارتی نەتوانن سەركەوتوو بن،
 ئامانج و خەباتی  پارتی دیموكراتی كوردستان لەم قۆناغەدا بەھێزكردنی ھەرێمە ، بۆیە پێویستە گەل ھۆشیارانە مامەڵە لەگەڵ  قۆناغە ھەستیارەكان بكات و ئەوەی گرنگە دەبێت ھەموومان كاری لەسەر بكەین ئەوەیە كە لەم كاتانەدا پێویستە ھەموو رێكخستنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بەیەك ئاست و پێكەوە كاربكەن، ھەر لەكادیران و ئەندامان تادەگاتە ئاستی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی ، لەناو رێكخستنەكانیش دەبیت ئەوە بزانرێت چون پێشمەرگەیەك لە سەنگەردا بەرگری دەكات و ئەركێكی زۆر پیرۆزی لەسەر شانە بەرگری بكات لە مێژوو،خاك ، شوناس و قەوارەی هەرێمی كوردستان .
ئەوانەی لە ئێستادا لە گۆرەپانی سیاسی عێراق گەمەی سیاسی و بەرژەوەندی خوازی كورت خایەن و تاكتیكی دەكەن، دەبێت زۆر باش وریای مێژووی پارتی و دەرئەنجامی كارەساتباری چارەنووسی نەیارانی پارتی بن، لەماوەی سەدەی رابردوو و بەتایبەت حەوت دەیەی رابردوو دوژمنان و داگیركەران هەوڵی لەناوبردنی بنەماڵەی بارزانی و پارتی دەدرێت، بەڵام پارتی رۆژ بەرۆژ بەهێزترو بەتواناترو بەدەسەڵاتتر دەبێت. پارتی بە گرتنە بەری سیاسەتی چەوتی دوژمنكارانەی بێ بەرهەم ناروخێت، پارتی هەڵگری ئاڵای كوردایەتی و سیمبولی خەبات و قوربانیدانە، پارتی خاوەنی مێژوو و تاپۆیی سەربەخۆیی و زۆرینەی ڕەهای دەستكەوتە گرنگ و بەبەهاكانی كوردستانە، بۆیە پارتی نە بە هاشوهوش و پیلانگێری ئێوە دەروخێت نە بەو سیاسەتە نەزۆكەی ئێوەش دەلەرزێت.





ئەم هەواڵە 5752جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad