English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كەسایەتی نێچیرڤان بارزانی خاوەن هێزی نەرم و دیپلۆماسییەكی كارا.
2022-06-24 [07:51 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


رووداو و پێشهاتەكانی ناوچەكە و جیهانی  ئاماژەیەكی روون و ئاشكران بەوەی كە لە ئێستادا زیاتر  لە هەموو كات پێویستمان بەئیرادەیەكیی بەهێز و هێزێكی نەرم و دیپلۆماسییەتێكی كارا هەیە بۆ نێوەندگیریی و خاوكردنەوەی گرژییەكان ، ئەم ئیرادەیەش پێویستی بە كەسانێكە بەو جووڵە  دییلۆماسی و سیاسییانە هەڵبستن و بە  بڕیاری ژیرانە  و دروست بە ئاڕاستەی پاراستنە  بەرژەوەندییە باڵاكانی كورد و  كوردستان بدەن، دەستكەوتەكان و قەوارەكەكان پارێزراو و نێوماڵی كوردیش تەبا بێت .بۆیە، ئەوە كەسایەتییە سیاسی و دیپلۆماسییەی كوردستان ڕێزدار نێچیرڤان بارزانیی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی پێ دەناسرێتەوە و بووە كە بارزانی خاوەن هێزێكی نەرمە لە بیر و مامەڵەكردندا، چەقبەستوو ترین دۆخەكان دەخاتەوە جوڵە، خاوەن دیپلۆماسییەتێكی بەهێز و وردبینیەوە  لە مامەڵەكردن، توانای شكاندنی بەستەڵەكەكانی هەیە، دۆستی دانوستان و گفتوگۆیی ئاشتییانەیە، خاوەن ئیرادەیەكی پۆڵاینە بۆ سەركەوتن بەسەر ئابڵوقە و قەیرانەكان،  خاوەن ژیری ، لێزانیی و كارامەییەكی زۆرە بۆ فەراهەمكردنی كەشی تایبەت بە گفتوگۆ و دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش و لێكتێگەیشتن و هونەری  دروستكردنی متمانە وباوەردروستكردن ، بۆیە لە هەمووان زیاتر پراكتیزەیی ئەم هێزە هاوچەرخەی ناوچەیی و جیهانی دەكات كە هێزی نەرمە. هەڵسوكەوت و خەسلەت و جوڵە دیپلۆماسی و سیاسییەكانی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەرابردوو و ئێستاش درێژەپێدەری هەمان رێباز و قوتابخانەیە كە سەرۆك مسعود بارزانی و شەهیدی هەمیشە زیندوو " ئیدریس بارزانی " بەردەوامی هەیە بەتایبەت لەو كات و ساتانەی كە گەلی كورد و دۆزە رەواكەی لە نێو سەختترین باردۆخەكاندا  ولێواری بێ‌ ئومێد دا بووەخەباتی چەكداری و پەنابردنە بەر چیاكان لەبەردەم  گەلی كورددا تاكە بژاردە بوو،  توانییان دەرچەی نوێ و مەدەنییانە بۆ داواكردنی  مافەكانی گەلی كورد بدۆزنەوە، لە ڕێگای هەوڵە دیپلۆماسییەكان بۆ ئەنجامدانی دانوستان و گفتۆگۆ و ڕێككەوتننامە، كە بەرهەمەكەی ئاشتی و ئارامیی و تەبایی لێ بەدەستهات بۆ كوردو كوردستان.  كە دواتریش بووە هەوێنی دانانی بناغەی  بەرەی كوردستانی. هەر ئەم  یەكدەنگییەش بووە داینەمۆ و بڵێسەی ڕاپەڕینی سەرتاسەری و ڕزگاری ئەم بەشەی كوردستان  و پێكهێنانی ئەم قەوارەیە كە بەرهەمی خەباتی چەندین ساڵە و خوێنی شەهیدان وماندوووبوونی پێشمەرگەیە .ئەمەش زیاتر ئومێدی هەڵچنی بۆ  دروستكردنی كەشێكی ئاشتیانە و كۆكردنەوەی سەرجەم  هێز و لایەنە سیاسییەكان، لە ژێر چەتری سەرۆكایەتی هەرێم، بەهەمان ڕۆحیەت و نەفەسی دیبلۆماسیی، كە ببێتە كلیلی كردنەوەی كۆدی ناكۆكییەكان، داینامیكیەتێك بخاتەوە دۆخی  چەقبەستوو، ببێتە ئامڕازی كردنەوەی گرێوگۆڵەكان. ئەمڕوش هەموو ئەو هەوڵانە لە چوار چێوەی  پارێزگاریكردن لە دەستكەوتەكان و شكۆ و ئیرادە و سەروەری كورد وكوردستانە.





ئەم هەواڵە 5659جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad