English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سووده‌كانی زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌
2022-07-04 [06:26 AM]

ZNA- هه‌ولێر


 

هێلكه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی سوودێكی زۆری بۆ مرۆڤ هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر زیاده‌رۆیی له‌ خواردنی نه‌كرێت ، له‌م بابه‌ته‌ تیشك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر گرنگترین سووده‌كانی زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ .

 

 

١.پارێزگاری لە تەندروستی چاو دەکات

بەھۆی ئەوەی زەردێنەی ھێلکە مادەی کارۆتیناتی تێدایە ئەو مادەیە سوودێکی زۆری بۆ چاوی مرۆڤ ھەیە بەتایبەتی بۆ ھاوێنەی چاو (عدسە) و ھەروەھا ئەم مادەیە دژە ئۆکسیدە و تۆڕی چاو دەپارێزێت و رێگە نادات زیانی پێبگات

٢. بوونی کۆمەڵێک ڤیتامین لە پێکھاتەکەی

زەردێنەی ھێلکەی رێژەیەکی زۆر ڤیتامینات لە خۆ دەگرێت ئەمەش بۆ تەندروستی مرۆ ڤ ڤۆرباشە و لەگرنگترین ڤیتامینەکان (بی٦ ، ترشی فۆلیک ، ڤیتامین ە ، ڤیتامین ئەی ، ڤیتامین بی١٢) ئەم ڤیتامینانەش ھەریەکەیان بەجۆرێک سودی بۆ مرۆڤ ھەیە

٣. زەردێنەی ھێلکە رێژەیەکی زۆر مادە کانزایی لە خۆ دەگرێت

ئەم مادە کانزایانەش بنەمای سەرەکی پێکھاتەی لەشی مرۆڤن لەوانەش مەگنیسیۆم ، ئاسن ، کالسیۆم ، پۆتاسیۆم ، سۆدیۆم و سیلینیۆم

٤. پرۆتینات

ھێلکە سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ پرۆتینات و یارمەتیدەرە بۆ بونیات نانی ماسولکەکان و ھەستی تێربوون لای مرۆڤ زیاد دەکات، زانایان دەڵێن ئەوانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێت، پێویستە ھێلکە بخۆن چونکە سودێکی زۆری ھەیە و ھەستی برسیەتی ناھێلێت





ئەم هەواڵە 5653جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad