English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەونی ناحەزانی كورد هەرگیز بەرامبەر پارتی وبارزانی نایەتەدی ..
2022-07-06 [12:15 PM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


مێژوو گەواهیدەری ئەو راستییەیە و ئەوەشی سەلماندووە ئەگەر كورد بییەوێت بگاتە ئامانج و ئاواتەكانی خۆی ، ئەوە كۆسپ و دوژمن و بەكرێگیراو لە بەردەم دەبن بە كۆسپ بۆ ئەوەی كورد وەك نەتەوەو كوردستانیش وەك خاك نەگەنە ڕزگاری و مافەرەواكانی و ئامانجە گەورەكەی بەڵام لەگەڵ هەموو كار و كردەوەی دووژمن و بەكرێگیراواندا  لەدواییدا گەلی كورد سەركەوتوو و سەرفراز دەرچووەو شكست و سەرشۆڕیش بۆ دوژمنان و بەكرێگیراوان بووە .. دووژمنانی  گەلی كورد باش دەزانن كە كوردایەتی و نیشتیمانپەوەر  كوردی دەكات و تیر ومووشەكانیان بە چ ئاراستیەكەیە  بەوەی ڕێبازی پارتی و بارزانی تاكە ڕێبازە بۆ گەیشتن ئامانج و مافەرەواكانی  كورد و بەدڵنییاییەوە مافی سەربەخۆییش هەر لە دەستی پارتی و بارزانی دەبێت كایەوە ، ئەمەشە وای لەدووژمنان كردووە ئاماژەی وورد و درشت بۆ ئەم ڕێبازە پیرۆزە بكەن كە نەخشەكەی مستەفا بارزانی باۆكی رۆحی نەتەوەیی كورد  دایڕشتووە و ، تاكە مەبەستی ناحەزان و دوژمنان ئەم  گەل و خاكەش بۆ ئەوەیە تاكو بتووانن چانسی پووكیان بۆ  شكست بە پارتی و بارزانی بێنن ، بەڵام دەیان ساڵە خەونەكانیان وەك ئەوەیە كە بەردەوام ئاسنی ساد بكوتن  مێژووی دوێنی ئێستای گەلی  كورد گەواهیدەری ئەوە دەدەن ،بەوەی پارتی پشووەیەكی درێژی هەیە و دەزانێت چۆن و لەچ كات و ساتدا مامەڵە دەكات و هەر بۆیەش لەهەموو ململانێیەكدا سەركەوتن بەدەست دێنێت و هەر پلان و نەخشەیەكیش بەدرووستی كاری لەسەردا كرابێت شكستی بۆ نییە ،بەڵكو ئامانجەكەی سەركەوتن و سەرفرازییه .. گەلی كورد كە پارتی و بارزانی خاوەنی ڕاستەقینەن ، هیچ كاتێك دووژمن بەزلهێزی خۆیانەوە نەیانتوانیوە خۆی لێبدات و زۆریش هەوڵیاندا و هەوڵیش دەدەن ،بەڵام بێ ئاكامە ،چونكە سەختە مرۆڤ بتووانێت سەری خۆی لەشاخ بدات و پارتی شاخە و بارزانی لووتكەی هەموو شاخاكانی كوردستانە ، نەدووژمن و نە بەكرێگیراوانیش دەتوانن بگەنە ئەو لووتكەیە لە سەر تووشی هەڵدێران دەبنەوە چونكە پارتی و بارزانی بۆ بەرگری لە كورد و كوردستان لەسەری ڕاوەستاوە ، ئەوەش راستیەكمان پێدەڵێت كە خەونی ناحەزانی كورد هەرگیز بەرامبەر پارتی وبارزانی نایەتەدی ..





ئەم هەواڵە 5233جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad