English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەكەكە، تەنها فەرمان و سیناریۆی داگیركەرانی جێبەجێ‌ دەكات
2022-07-26 [06:40 AM]

نوسینی:رێبوار حەمەلاو شوانی


 پەكەكە دروستكراویی دەزگە هەواڵگرییەكانی داگیركەران و ئێستاش بەكاردەهێنرێن لەلایەن چوار وڵاتی داگیركەر بەمەستی لێدانی دۆزی كورد ، وەك رێكخراوێكی چەكداری دوور لە هەستی نەتەوە یی و نیشتیمانپەروەری سەڵماندی  كە جگە لە تێكدانی كوردستان و هەوڵدان بۆ لە باربردنی دەسكەوتەكانی گەلی كورد بە شێوەیەكی گشتی هیچ  ئامانجێكی نیشتیمانپەروەری و كوردپەروەری لە هەگبەدانییە و  ئەوەش سەڵمێنەری ئەو راستییەیە كە  پەكەكە وەك گروپێكی میلیشیایی و  چەكداری لە لایەن وڵاتانی ئیقلیمی بە ئامانجی  ناشیرین پیشاندانی پرسی كورد و  شەرانگێزی  هیچی پێی نییە ،
ماوەی سێ‌ دەیەیە پەكەكە لە باشووری كوردستان و  لە ناوچە شاخاوی و گوندە سنوورییەكانی هەر چوار شارۆكەی  رواندز و سۆران و مێرگەسۆر و چۆمان نیشتەجێنە، لە ماوەی ئەو ساڵانەدا بەردەوام شەڕ و ناكۆكی لەگەڵ توركیا هەیە، هاوكات بەهۆی ململانێ و شەڕ و رووبەڕوو بوونەوەكانیان سەدان هاووڵاتی ئەم سنوورە بوونەتە قوربانی و ژمارەیەكی زۆری گوندیش چۆڵكراون و بووتە كێشە و گرفت بۆ هاووڵاتییان، لە كاتێكدا مەیدانی جەنگ و چاڵاكییان لە توركیا ئارامە و ناتوانن گولەیەك لەوێ بتەقێنن.
بۆیە، لە پاڵ هەموو ئەو هێرش و پەڵاماردان و ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا لە ناوچەكەدا خاپووركردن و شەهیدكردن هاوڵاتیانی كوردستان و گەشتیاران و پێشمەرگە و هەموو وێرانكارییەكان ، زۆرێك لەو هەنگاوانە  گوماناوین، بۆنی داگیركارییان لێدێت، مەبەستی ڕوونیان، كە دەیانەوێت كورد لاواز بێت، دۆخێكی ناجێگیر لە ناوچەكەدا دروست دەكات، هەروەها پەكەكە ، تەنها بۆ توركیا نا بەڵكو بۆ  عێراق و ئێرانیش بە پێی بەرژوەندییە تایبەتییەكانی بەكاردەهێنرێت و لە دژی دۆزی كورد و دەستكەكەوتەكان بەكاردەهێنرێت.
رێكخراوی تیرۆریستی پەكەكە، بەپاڵپشتی داگیركەرانی كوردستان  هەر لە سەرەتای دروستكردنیانەوە تا بە ئێستا ،  بووەتە كۆسپ و نەخۆشیی كوشندە  بۆ كورد و كوردستان، بەم هۆی ئەوانەوە دەیان  گوند خاپوور و وێران بوونە و چۆڵكردنی گوندەكانیش بەردەوامە و بە سەدان كەس شەهید و بریندار و پەككەوتە بوونە، بۆ دەیان كیلۆمەتر داگیركارانی پەلكێشی ناو خاكی كوردستان كردووە و هەرچی دۆژمنانی كورد و كوردستان پێیان خۆشە ئەوە دەكەن، زیانی گەورەیان بەر ئابووری كوردستان گەیاندووە و چەند جارێك بۆری نەوتی كوردستانیان تەقاندۆتەوە ـ  هەرچی لە بەرژەوەندیی گەلی كورد و كوردستان بێت كۆسپ وئاستەنگی گەروەی بۆ دروست دەكەن، واتە كارەستانی گەورە بۆ دۆزی كورد  و پێوستە هەر چۆنێك بێت ئەو نەخۆشییە كوشندەیە لە كوردستان دوور بخرێتەوە  و چیتر دەستكەوتەكان نەبنە قوربانی سیاسەتە هەڵەكانی پەكەكە و دار و دەستەكانی، با ئەوان بچنەوە مەیدانی راستەقینەی خەباتی خۆیان كە باكوری كوردستانە و ئەگەر ئازان و راست دەكەن  با یەك گوندی باكور رزگار بكەن .
بۆیە، بە ئەزموونی چەند ساڵی  رابردوومان لە گەڵ پەكەكە ئەزموونێكی تاڵ و پڕە لە نەهامەتی و ماڵوێرانی، ئەوەی  لە سەر ئەرزی واقیع دەیبینین، جگە لە دژایەتی كورد بە گشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی، چیتر بە دی ناكەین و راستییەكی حاشاهەلنەگرە كە پەكەكە هیندەی خزمەتی ئامانج و مەبەستی داگیركارانی كوردستان دەكات، هیندە مەبەستی نییە خەبات بۆ كوردستان بكات.بۆیە، ئەوە پەكەكە دەیكات تەنها ئاسانكاری  و رێگە خۆشكردنە بۆ  داگیركەران و دوژمنانی كوردستان و ڕێگریكردن لە پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان و لاوازكردنی پێگەی كورد بە شێوەیەكی گشتی لە سەر ئاستی ناوچەكە . بۆیە، ئەوەی لە هەڵوێستی پەكەكە دەبینرێت ئەو راستییەیە كە بێجگە لە ڕێگەخۆشكردن بۆ داگیركردنی خاكی كوردستان و خزمەتكردنی دوژمنان كورد هیچ بەرنامە و ئامانجێكی تری نییە .





ئەم هەواڵە 4795جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad