English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
16 ی ئابی 1946ز ڕوژێکی پڕشنگدار لە مێژووی سیاسی کورد و کوردستاندا
2022-08-13 [06:38 AM]

نوسینی:سەگڤان هالو


ڕوژی شازدەی ئاب ڕوژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕوژی لە دایک بوونی هێژا سەرۆک بارزانیە

16 ئاب دەسپێکی وەرچەرخانێکی سیاسیە وهاوکاتە لە گەڵ وەرچەرخانی سیاسی سیستەمی نێودەوڵەتی کە بە چۆڵکردنی گوڕەپانی سیاسی لە لایەن بەرەی هاوپەیمانانەوە بۆ دوو زلهێزی ڕکابەری یەکتر لە جیهاندا کە ئەوانیش ئەمریکا و یەکیەتی سوڤیەتی جاران بوون 

لە سەردەمی بەرەی هاوپەیمانان تا کوتایی جەنگی دووەمی جیهانی  هەر چی شوڕش و ڕاپەڕینی کورد هەبوو لەنێو بردرابوون و ئیتر بێ هیوایی باڵی بەسەر نەتەوەی کورد دا کێشا بوو هیچ ئومێدێک لای تاکی کورد نەمابوو بە دوزی ڕەوای نەتەوەکەی

دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کورد،کوردستان بە ڕێبەرایەتی سومبولی ڕوحی نەتەوەیی و نیشتیمانیمان بارزانی نەمر دەتوانم بڵێم وەک فریاد ڕەسێک دەرکەوت  بۆ ڕزگار کردنی کورد لە لوتکەی بێ هیوایی و ئومێدی کەڕاندەوە جارێکی تر بۆ تاکی کورد لە سەر ئاستی کوردستانی گەورەدا

دامەزراندنی ڕێکخراوێکی سیاسی لەو ئان ساتەدا تەحەددا یان باشتر بڵێم ئالنگاریەکی بە هێز بوو لە هەمبەر دوژمنان و داگیرکارانی کوردستاندا 

توانی لەماوەیێکی کەمدا ئەو پەرتەوازەیی و بوشاییە سیاسە و کومەڵایەتیە نەهێڵێت و گشت گەلی کوردستان لە بەشی باشور لە ژێر چەتری پارتی دیموکراتی کورد، کوردستاندا کۆ بکاتەوە و ئینتیمای نەتەوەیی و نیشتیمانیش لە ناخی تاکی کوردو کوردستانی دا جێگیر بکات بە چەشنێک ئامادە بێت بەرگری لە کەڕامەت و ناسنامە زەوتکراوەکەی بکات 

شایانی باسە هیچ کات ڕژیمە سیاسیەکانی عیڕاق جێگەی متمانە نەبوون 
بویە بارزانی نەمر بە گرتنە بەری سیاسەتێکی حەکیمانە ئەویش بریتی بو لە دروستکردنی یەکدەنگی و یەک هەڵوێیستی 
ئەم تەبایی و یەکگرتنەی کوردو کورستانیان دوژمنان و داگیرکارانی کوردستانی هەراسان کردبوو 
چۆنکە ڕوژ دوای ڕوژ هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانی بە هێزتر دەبوو و تاکی کورد خوی بە خاوەنی خاکی پیروزی کوردستانی دەزانی

هەربویەش گەر بێتو سەیری ئەو وەرچەرخانە سیاسیە بکەین لە ساڵی 1958ز کە بووە هوی گۆڕینی سیستەمی پاشایەتی بۆ کوماری کە یەکەم سەرۆک کوماری عیڕاق عبدالکریم قاسم بوو جڵەوی دەستەڵاتی سیاسی لە عیڕاقدا گرتە دەست 

لە دەستوری کاتی ئەوسا لە ماددەی سێ دا دەڵێت کوردو عەڕەب هاوبەشن لە نیشتیمانی عیڕاقیدا 
ئەمە خوی لە خویدا داننان گوڕانکاریەکی گەورە بوو لەو سەردەمەدا 

هەڵوێستەکانی قاسم لە سەرتادا باش بوون 
بەڵام بیری ناسونالییستی زاڵ بوو بەسەر عڕاق و وڵاتانی ناوچەکەدا بویەش قاسمیش پاشگەز بویەوە لە بەڵێنەکانی خوی

بارزانی نەمر دژی شەڕ بوو هەموو کات لە گەڵ چارەسەری ئاشتیانەدا بوو 
بەڵام کاتێک دوژمنت پەلامارت بدات ناچاریت بەرگری لە بوونی خوت بکەی 

ئەوەبوو ساڵی 1961 ز شوڕشی ئەیلول هەڵگیرسا و لە خانەقین تا زاخوو ڕۆلەکانی گەلی کوردستان بەرگریان لە خاکی کوردستان کرد و بۆ ماوەی 14 ساڵ بەردەوام بوو

لێرەدا مەبەست ئەوەیە کە بە دامەزڕاندنی پارتی دیموکراتی کورد ،کوردستان بە سەرۆکایەتی باررانی نەمر بو دوژمنان بسەلمێنن کە کورد ماوە و خاوەن دوزێکی سیاسی و نەتەوەیی ڕەوایە و دەوڵەتە زلهێزەکان هاوشانی دەوڵەتە هاوسنورەکانی کوردستان  غەدریان لەێ کردووە بە هوی چاوچنوکیان بو وەدی هێنانی بەپژەوەندیەکانیان لە سەر حیسابی نەتەوەیێکی پەنجا میلیونی

لە کوتایی دا دەڵێیین ڕوژی 16 ئاب ڕوژێکی ئەوەندە ییروزە چۆنکە دەسپێکی خەبات وتێکوشانێکی ئەقڵانی و لوژیکی بوو دژی داگیرکاران و ڕەواندنەوەی نیگەرانی و بێ هیوایی لە ناخی تاکی کووردو کوردستانی دا
ئەوەی ئەمڕوش بەرهەمی خەبات و تێکۆشانی گشت شوڕش و ڕاپەڕینەکانی کوردستانەو و لە سەرۆی هەموشیانەوە شوڕشی سیاسی وکولتوری وچەکداری پارتی و بارزانی نەمرە و
بەردەوامیدان بە شوڕش و تێکوشانی سەرۆکی هێژا مەسعود باررانیە بە ڕێبازی پیروزی بارزانی تا ئەمڕۆ  هەر ئەم بەردەمیدانە هێژا مەسعود بارزانی بە خەبات و تێکوشان و گرتنە بەری هەمان ستڕاتیژیەت و سیاسەتی حەکیمانەی بارزانی باوک بووە هوی گوڕانکاریەکی سیاسی گەورە لە بەرژەوەندی گەلی کوردستاندا و ئەمڕوش لە سایەیدا هەرێمێکی هێمن و ئارام سەقامگیرمان هەیە 

پیروز بێت 16 ئاب ڕوژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کورد،کوردستان و لە دایک بوونی سەرۆکی کوردان مەسعود بارزانی لە گشت کوردو کووردستانیەکی دڵسوز  و نیشتیمانپەروەر.





ئەم هەواڵە 1225جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad