English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چون کورد خۆی لە هزری ئاپارتایتی ناوچەکە ڕزگار بکات
2022-09-02 [08:10 AM]

نوسینی:سەگڤان هالۆ


 کورد دەبێ پەند لە ئاپارتایتی دەوڵەتە هاوسنورەکانی وەربگرێت چۆنکە بە هیچ شێوەیێک ئەقڵیەتی سیاسیەکانی ناوچەکە نەگوڕاوە بە تایبەت نوخبەی سیاسی دەستەڵاتدار

کورد پێش دروستبوونی دەوڵەت نەتەوە دوو لەت کرا و هاوکات لە گەڵ دامەزراندنی دەوڵەت نەتەوەکان کە سەد ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە چوار لەت کرا

ئامانجی سەرەکی ئاپارتایتیزمەکان تواندنەوەی کورد بوەە لە ژێر قەلەمڕەوی خویاندا.. کورد هەرچەندە ڕوبەڕوی ئەم غەدرە گەورەیە بویەوە و دەیان شوڕش و ڕاپەڕینیشی بەرپا کرد

بەڵام نەبووە هۆی ڕزگاربوونی یەکجارەکی کوردو دوزە ڕەواکەی تاکۆ ئێستاش بەدەست نەبونی دەوڵەتێکی سەربەخووە دەناڵێنێت و بێ دەوڵەتی بە درێژایی چەندین سەدەیە باڵی بە سەر نەتەوەی کورددا کێشاوە و لێیی حەڕام کراوە تاکۆ ئەمڕۆ

شایانی باسە ئەگەر یەکیەتی کوردان دەرمان بووە و دەرمانە بۆ ڕزگاربوونی کورد و  گەیشتنی بە ئامانجی دێرینی خۆی

بەڵام یەک نەبوونی کورداننیش کەتاکۆ ئێستا ماڵەکەی ماڵێکی لە یەکترازاوە گەورەترین هۆکاری دواکەوتنی دوزی کوردە لە ئاماجی پیروزی خوی.

ئەوە ڕاستە کە کورد لە ڕوی جوگرافی و دیموگرافیەوە بە شێوەیێکی زور ستەمکارانە دابەش کرا

 بەڵام کوردیش بە خوی لە ئەنجامی لە یەکترازانی سیاسی نێوخویی زیانێکی گەورەی لە دوزە ڕەوای خوی دا بویەش تا ئێستا کورد ڕزگاری نەبووە لە بیری ئاپارتایتاتیزم و بە ژێر دەستەیی ماوەتەوە

مێژووی سیاسیمان ئەوەمان پێ دەڵێت کە فاکتەری سەرەکی سەرکەوتنی کورد یەکحستنەوەی نێو ماڵی کوردە بە پلەی یەکەم

بویە پێویستە کورد پەند لە ڕابردۆی خوی وەربگرێت و هەوڵ بدات بیری نەتەوەیی ونیشتیمانی لە سەرۆی بیری تەسکی حزبایەتی دابنێت و بە یەکگوتاری سیاسی بەرەو گەێاندنی دوزی ڕەوای کورد بە کەناری ئارامی و ڕزگاربوون لە هزری ڕەگەزپەرستی ناوچەکە بە یەکجاری هەنگاو هەڵێنێت





ئەم هەواڵە 1285جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad