English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەگەڵ كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكاندا .. چەند ئامۆژگارییەك بۆ دایكان و باوكان
2022-09-04 [02:50 AM]

ZNA- هه‌ولێر


زۆرجار منداڵان بەزەحمەت دەستبەرداری ئەو كاتە خۆشانە دەبن كە پێشتر لە شەوانی پشووی هاویندا بەسەریان دەبرد و ئەمەش لەگەڵ دەستپێكردنی هەر ساڵێكی خوێندندا دەردەكەوێت.
بەپێی ماڵپەڕی كلینیكی كلیڤلاند، لەگەڵ ڕاگەیاندنی وادەی گەڕانەوە بۆ قوتابخانە، گەڕاندنەوەی شێوازی خەوی تەندروست زۆر گرنگە بۆ بەدەستهێنانی بڕی پێویست لە فۆكەس و وزە لە پۆلدا.
منداڵ پێویستی بە چەند كات بۆ خەو هەیە؟ ..
دامەزراوەی نیشتمانی خەو و ئەكادیمیای ئەمریكی بۆ پزیشكی خەو، ئاماژە بەوە دەكەن كە منداڵانی تەمەن 5 بۆ 12 ساڵ پێویستیان بە 9 بۆ 12 كاتژمێر خەو هەیە، لە كاتێكدا هەرزەكاران پێویستیان بە 8 بۆ 10 كاتژمێرە.
چۆن ڕۆتینی خەو بگەڕێنینەوە پێش گەڕانەوە بۆ قوتابخانە؟ ..
پێویستە دوو هەفتە پێش دەستپێكردنی ساڵی خوێندن، دەست بكەیت بە جێبەجێكردنی ڕۆتینی پێش خەوتن كە بریتییە لە :
• پێویستە هەر دوو بۆ سێ ڕۆژ جارێك 15 خولەك زوو دەست بكەیت بە لە خەو هەڵساندنەوەی منداڵەكانت.
• پێویستە ئاگاداری ئارامبوونەوە بیت پێش دەستپێكردنی خەوتن بۆ ماوەی یەك كاتژمێر، پێویستە منداڵ لە وەرزشكردن و نەخواردنەوەی كافاین و نەبوونی تەلەفزیۆن و مۆبایل بەدوور بگریت.
• یەكێك لە گرنگترین پێداویستیەكان بۆ خەوتن بریتییە لە دابینكردنی بارودۆخی گونجاو، بەو پێیەی تاریكی یارمەتی جەستەی منداڵان دەدات هەست بكات كە كاتی خەوتن هاتووە، هەروەها ڕێگە بە بەرزبوونەوەی ئاستی سروشتی میلاتۆنین دەدات، ئەمەش یارمەتیان دەدات بخەون و لە خەودا بمێننەوە.

هەروەها ئەركی دایك و باوكە كە بابەتەكە زۆر بە جددی وەربگرن، چونكە كەمخەوی دەبێتە هۆی:
• كەمی وزە.
• كەمبوونەوەی بەرگەگرتنی ئازار.
• گۆڕانكاری لە ئاستی هۆرمۆنەكاندا.
• پاشەكشە لە فێربوون و بیركردنەوەی ڕەخنەگرانە.
ئەگەر منداڵەكەت لە قوتابخانە بخەوێت چی دەكەیت؟ باشتر وایە لەگەڵ پزیشكەكەت قسە بكەیت، لە پزیشكی منداڵان یان پزیشكی خێزانەكەتەوە دەست پێ بكە، كە یارمەتیت دەدات لە هەڵسەنگاندنی كێشەكانی خەوی منداڵەكەت و دیاریكردنی هەنگاوەكان بۆ زاڵبوون بەسەر كێشەكەدا.





ئەم هەواڵە 4549جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad