English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی و بارزانی ئەندازیارانی پرەسیپی فرەیی سیاسی،کەلتوری،نەتەوەیی، ئایینی
2022-10-08 [09:14 AM]

نوسینی:سەگڤان هالو


پارتی دیموکراتی کوردستان هەر لە کاتی دامەزراندنیەوە تاکۆ ئێستا بە پێی پلان و ستڕاتیژیەتی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی سیاسی،کەلتوری،نەتەوەیی ،ئایینی خەبات و تێکۆشانیان کردووە تا کۆ ئەمڕۆ 

‌ئامانجی سەرەکی پارتی و بارزانی بریتی بووە لە جێگیر کردنی کەشێکی هێمن و ئارام و سەقامگیر لە هەموو ڕۆیێکەوە 
وەک وەڵامێک بۆ پیلانگێڕی نەیارانی دوزی ڕەوای گەلی کوردستان و ڕێگری کردن لە دروست بوونی بۆشایی و جێبوونی توندو تیژی لە باشوری کوردستان
 کە تیایدا چەندین پێکهاتەی جیاواز  وەک کوردستانی پێکەوە دەژین

پرەسیپی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە وەک بنەمایێک لە بنەما هەرە گرنگەکانی دیموکراسیەتە 

چۆنکە دەبێتە مایەی  بەهێز کردنی پرەنسیپی لێبوردەیی و یەکتر قەبۆڵکردن و ڕێز گرتن لە تایبەتمەندیەکانی یەکدی  

ئەمەش هۆکارە بۆ هاتنە ئارای سەقامگیری سیاسی و ئاشتی کۆمەڵایەتی بە شێوەیێکی گشتی

پارتی و بارزانی بڕوای تەواویان هەبووە و هەیە بە کەلتوری دیموکراسی
 هەربویەش کاتێک پارتی دادەمەزرێت ناوی لێدەنرێت پارتی دیموکراتی کورد،کوردستان

پارتی و بارزانی نەک هەر بە تەنیا دیموکراسیان بۆ کوردستان هەڵبژاردووە بۆ موماڕەسە کردن و پڕاکتیزە کردنی بنەماکانی

 بەڵکۆ دیدی پارتی و بارزانی گەلێ فراوانتر بووە و فراوانترە بۆ عیڕاق و بۆ وڵاتانی ناوچەکەش و
 جێگیر بوونی کەلتوری دیموکراسی وەک زەڕورەتێک بینراوە 
 خەبات و قوڕبانیەکی زوریشیان بۆ داوە 
و بەرگەی گشت ئالنگاریەکانی بیری دیکتاتوریزم و توتالیتاریزمیان گرتووە 
و ڕوبەڕۆی مەترسی و هەڕەشەکانی دەوڵەتە داگیرکارەکانێ کوردستان بۆتەوە

ئێستاش بیری دیکتاوری زاڵ هەڕەشە و مەترسیە بۆ سەر کوردستان و هیچ گۆڕانکاریەکی بە سەردا نەهاتووە و خەبات و تێکۆشانی پارتی و باررانیش بەردەوامە بۆ پاراستنی کوردو خاکی پیروزی کوردستان

پارتی و بارزانی دیموکراسیخواز و ئاشتیخوازن
 بویەش بڕوایان بە ئەوە هەیە کە ڕزگار بوونی گەلانی ناوجەکە و گەیشتنی کورد بە مافە ڕەواکانی خۆی لەجێگیر بوونی کەلتوری دیموکراسی دایە لە ناحی نوخبە سیاسیەکانی ناوجەکە دا و هەروەها جێگیر بوونی ئەم کەلتورە لە نێو کۆمەڵگەکانیاندا

تاوەکۆ پڕەنسیپی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە سەر هەموو ئاستەکاندا چ سیاسی بێت نێوان لایەنە سیاسیەکان یانیش کۆمەڵایەتێ بێت نێوان پێکهاتە جیاوازەکان و ڕەنگ بداتەوە.





ئەم هەواڵە 1141جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad