English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیڕادەی بەهێزی پێشمەرگە داگیرکاری بە چوکدا هێنا
2022-10-26 [10:41 AM]

نوسینی:سەگڤان هالو


بەر لەوەی بپرژێیینە نێو بابەتەکەوە بە پێویست دەزانم بە کورتی بگەڕێمەوە بۆ پێش ڕوداوەکانی هێرشی دوژمنان بۆ سەر سحێلا

ئەم هێڕشەی داگیرکارانی کوردستان دوای خیانەتی نیشتیمانی هات واتە ئەو خیانەتە گەورەیەی کە گەلی کوردستان و خاکی پیروزی کوردستان کرا و بووە هۆی ڕادەستکردنی پەنجا و یەک لە سەدای خاکی هەرێمی کوردستان کە بە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەقەڵەم دەدرێن

داکیرکاران بەمەش نەوەستان و ویستیان هەرێمی کوردستان بە ئەزمونە فدڕالیەکەیەوە داگیر بکەن و شتێک نەهێڵن بە ناوی هەرێمی کوردستان

ئەوەبوو سوپای داکیرکەر بەرەو پردێ و سحێلا و مەحمودیە واتە لە هەموو لایێکەوە پەلاماری کوردستانیان دا

خاکفروشان لای خویان وایان دانابوو کە ئیتر دەستەڵاتی ژێر دەستی پارتی و بارزانی کوتایی پێ دێنن و ئیتر هەولێرو دهوکیش بە تەواوەتی دەکەوێتە ژێر دەستی حەشدی شەعبی و سوپای عیڕڵق

بێ ئاگا لەوەی کە دەستەڵاتی پارتی و بارزانی بەسەر هەر شوێێێکی ئەم خاکە دا هەبێت ئەو شوێنە بەخوێن دەپارێزرێت و باجەکەشی هەر جەند قوڕس بێت 

ئیڕادەی پوڵایینی پێشمەرگە لە هەموو سەنگەرەکاندا داستانی سەرکەوتنیان تومار کرد و بەرگرییەکی قارەمانەنە و بێ وێنەیان کرد لە کوردو خاک و ناسنامە و کەڕامەتی گەلی کوردستان مەرامی پیس و بۆگەنی خیانەتکارانی نیشتیمان و ئاغا کانیان لەگوڕ نرا
پێشمەرگە قارەمانەکان لە سحێلا کە ئەمڕو هاوکاتە لە گەڵ ڕوژی ئەم سەرکەوتنە مەزنە دا وانەیێکیان بە دوژمنان و ناحەزاندا دوژمن بە زیانێکی ماددی و گیانی و بەیە شوڕیەوە لە هەمبەر شێرە کوڕانی پارتی و بارزانیدا چۆکیان دادا

بویە لە کوتایی دا لە جێی خویدایە یادی سەرکەوتنی پێشمەرگە بکەینەوە لەسحێلا کە بووە هوی دور خستنەوەی هەڕەشەو پەلاماری داگیرکاران و پاراستنی شکۆ کەڕامەت و ناسنامەی گەلی کوردستان بە گشتی

سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی سحێلا و هەموو ئەو شوێنانەی کە پێشمەرگە قارەمانەکان توانیان داستانی سەرکەوتن تومار بکەن.





ئەم هەواڵە 1417جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad