English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كورد و كوردستان، هیچ چاره‌سه‌رێكی جگه له‌ سه‌ربه‌خۆیی و دروستبوونی ده‌وڵه‌ت نییه‌..
2022-11-26 [01:45 AM]

نوسینی:رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی


بزاڤی ئازادیخوازی  و  سەربەخۆییخوازی لە سەدەکانی ڕابردوودا  پەیتا پەیتا سەریھەڵداوە، لە درێژایی مێژوودا لە ھەموو بەشە داگیرکراوەکانی کوردستانیشدا ڕووبەڕووی زۆر پەلاماری نێودەوڵەتی ودەرەکی و ناوەکی بووەتەوە. لە پەڕاوێزی ئەو ھەموو ئاریشەو نەھامەتیانەشدا، لەچەندین قۆناغدا دەسکەوتی سیاسی و نەتەوەیی ھەبووە، کە  بێجگە لە دەسەڵاتی ویلایەت و میرنشینه‌ کوردییەکان، بێجگە ، له‌ چه‌ندین دەسەڵاتی دیکەی بە دەستهێناوە.بەڵام دەکرێت ئاماژە بە یەکێک لە نموونەترین و بەر چاوترین و مۆدێرینترین دەسکەوتی سەربەخۆییخوازان بکەین. کە ئەویش دامەزراندنی کۆماری کوردستان له‌ مه‌هاباد و قه‌واره‌ی  ئێستای هه‌رێمی  کوردستانه‌ كه‌ درێژه‌ پێده‌ری شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كان و ویستی سه‌ربه‌خۆییخوازییه‌ وه‌ك مافێكی ره‌وا ، كه‌ بە شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌موو  ئەمانە دەگەڕێنەوە بۆ بوونی ھەوێنی بیروهزری سەربەخۆییخوازی، کە لە ھەر کات و ساتێکدا ھەلەکە لە بار بووبێت، توانراوە یا دەتوانرێت جۆرە دەسەڵاتێکی کوردی لێدروست بکرێت. کەوابێت ڕوونە کە ئەگەر ئەم بیرۆکە لە ناخی کوردستانیاندا نەبایە، ھەرگیز بیر لە دروستبوونی کیان و دەسەڵاتی کوردی نەدەکرایەوە.ناكرێت باسی راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گریش نه‌كه‌ین كه‌" تەنیا له‌ماوه‌ی هه‌شت ده‌یه‌ی رابردوودا، 112 وڵات دامەزراوە، واتە لە نێوان شەڕی دووەمی جیهانەوە تا ئێستا.
تەنیا لە وڵاتانی ئەفریقایی 62 وڵات. لە وڵاتانی ئاسیایی 40. لە وڵاتانی هەردووبەشی ئەمریکای باشوور و باکوور13وڵات. لە وڵاتانی ئه‌وروپی 24. لە وڵاتانی پاسڤیك وئوسترالیا 13 وڵات. لە کۆی گشتی لە نێوان شەڕی دووەمی جیهانییەوە تا ئێستا112وڵات سەربەخۆییان بە دەستهێناوە، یا هیندێک لە نەتەوەکان توانیویانە داگیرکەری گەورە لە وڵاتی خۆیان بە دەرنێن، بۆ نموونە زۆربەی نەتەوەکانی بندەست توانیویانە بەرەنگاری گەورە وڵاتانی وەک بەریتانیا و ئەمریکا و ئەڵمانیا و فەرانسە و دەیانی دیکە ببنەوە. تا ئیستا 206 وڵات لە سەر گۆی زەوی هەیە، کە 193 دانەیان نوێنەریان لە نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە، و چەند وڵاتێکیش ئەندامی چاودیرن، و نیمچە سەربەخۆیی و دەسەڵاتدارێتی خۆیان هەیە.بەڵام بەشێک لە پارت و لایەنە سیاسییەکانی خەڵکی وڵاتداگیکراوی کوردستان، هێشتا هەر بە خەیاڵی ئەوە خەبات دەکەین، کە وڵاتانی داگیرکەری کوردستان بکەن بە وڵاتانی نموونەی دیمۆکراتی، بۆ ئەوەی گوایا هەموومان لە سایەی ئەو دیمۆکراتییەدا بژین. 
ئەی باشە دوای ئەو هەموو ساڵە، بەو قەناعەتە نەگەیشتوون کە  ئەو هەموو هەوڵ و تێکۆشانە، بە ئاشکراو ڕوون، بخەیتە گەڕ بۆ بە دەستهێنانەوەی کوردستانێکی دیمۆکرات و سەربەخۆ بۆ گەلەکەی خۆمان. خۆ ئەو هەموو باج و فیداکاریانەی تووشی بووین، زه‌ریاییه‌ك خوێن به‌خشین ، چه‌ند ملیۆن كورد ئاواره‌بوون و په‌نابه‌ری له‌ وڵاتانی و جیهان  ، بە هه‌زاران زیندانی سیاسی ، ده‌یان جۆر تاوانی نامرۆڤایه‌تی به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌  نیشتیمانه‌كه‌مان  . هه‌موو ئەمانەی ڕابردوو  لە پێناو داوای ئوتۆنۆمی و فیدراڵی، ڕووبەڕوومان کراوەتەوە. ئایا ئەگەر دروووشمەکانمان بۆ بەرزکردنەوەی سەربەخۆیی بایە! هیچی لەوە زیاتر مابوو بە سەرمان بێنن؟. ده‌بێت مرۆڤی كورد له‌ سه‌ربه‌خۆیی بڕوانێت، وه‌ك بنه‌مای ژیان، له‌سه‌ر ئاستی تاك و بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌شی به‌هه‌مان شێوه‌بێت‌، سه‌ربه‌خۆیی ماكی خه‌بات و قوربانیدان و بنه‌مای گه‌شه‌ی خه‌بات سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی بووه‌.بۆیه‌ مرۆڤی شۆڕشگێڕ و هۆشیاری خاوه‌ن په‌یامی كورد، ده‌بێت له‌ ڕوانگه‌ی دروستكردنی ناسنامه‌ی خۆی وه‌ك تاك و پێویستی به‌ ناسنامه‌ی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌ سه‌ربه‌خۆیی بڕوانێت و نه‌كه‌وێته‌ ناو شه‌ڕه‌ده‌مه‌ی سه‌ركرده‌ و حیزبه‌ هه‌گبه و بیر‌ به‌تاڵه‌كانه‌وه‌. كورد و كوردستان، هیچ چاره‌سه‌رێك جگه له‌ سه‌ربه‌خۆیی و دروستبوونی ده‌وڵه‌ت نییه‌، واته‌: وه‌كچۆن هه‌ناسه‌ بۆ مرۆڤ سه‌رچاوه‌ی ژیان و مانه‌وه‌یه‌، به‌وجۆره‌ش ده‌وڵه‌تی كوردستان سه‌رچاوه‌ی ژیان و مانه‌وه‌ و گه‌شه‌كردنه‌.دروستبوونی ده‌وڵه‌ت له‌ كوردستان، یه‌كێكه‌ له‌ قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ی سیاسیی و سروشتی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان كه‌ به‌بێ بڕین و ته‌واوكردنی ئه‌و قۆناغه،‌ هیچ داهاتوویه‌ك نییه، وه‌ك چۆن ناتوانین قۆناغی پیری هیچ كه‌سێك به‌بێ ته‌واوكردنی قۆناغی گه‌نجێتیی ببینین، هه‌ر به‌و جۆره‌ش داهاتوویه‌كی جێگیر و ته‌واو بۆ كوردستان و رۆڵه‌كانی نایه‌ته‌دی به‌بێ بوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی.چاوه‌روانی و مانه‌وه‌ و سوود  وه‌رنه‌گرتن له‌ ده‌رفه‌ته‌كان ته‌نها ده‌رفه‌ت بۆ دوژمنان و داگیركه‌ران و به‌كرێگیراوه‌كانیان خۆش ده‌كات ته‌نها زیان به‌ دۆزی كورد و شوناس و مافه‌ره‌واكانی بگه‌ێنن.





ئەم هەواڵە 3160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad