English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودە تەندروستیەکانی تەماتە
2022-12-28 [03:33 AM]

ZNA- هه‌ولێر


• پارێزگاری لە تەندروستی دەکات و رێژەیەکی زۆری ئاسنی تێدایە . 

• مرۆڤ دەپارێزێت لە تووشبوون بە شێرپەنجە ، چونکە رێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە لەگەڵ دژە ئۆکسید ، ھەروەھا تەماتە رێگری دەکات لە تووشبوونی پیاوان بە شێرپەنجەی پرۆستات و شێرپەنجەی قۆلۆن . 

• تەماتە گەشە بە تەندروستی دڵ دەدات ، لەبەر ئەوەی تەماتە مادەی ریشالی تێدایە لەگەڵ پۆتاسیۆم و ڤیتامین سی ئەمانە ھەموو یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی دڵ باشتر کار بکات و خوێنبەرەکان چالاکتر بن . 

• تەماتە چارەسەرە بۆ قەبزی ، لەبەر ئەوەی تەماتە دەوڵەمەندە بە ئاو و ریشالەکان ، ئەمەش وا دەکات ریخۆلەکان چالاکتر بن و مرۆڤ لە قەبزی رزگاری بێت . 

• تەماتە گەشە بە تەندروستی چاو دەدات ،تەماتە رێژەیەکی زۆر لە مادەکانی لیکۆبین و لۆتین لە خۆ دەگرێت و ئەو مادانەش دژە ئۆکسیدن و سودێکی زۆریان بۆ چاو ھەیە و مرۆڤ دەپارێزن لە تووشبوون بە نەخۆشی ئاوی سپی چاو. 

• گەشە بەتەندروستی پێست دەدات . تەماتە ڤیتامین سی تێدایە کە زۆر باشە بۆ دروست کردنی کۆلاجین و پێستیش پێویستی بە کۆلاجینە بۆ گەشەکردن ، ھەروەھا تەماتە رێگری دەکات لە دەرکەوتنی چرچ و لۆچی پێست و سوودێکی زۆریشی بۆ نینۆک ھەیە . 

• تەماتە گەشە بە تەندروستی ئافرەتی دوو گیان دەدات ، لەبەر ئەوەی تەماتە مادەی فولات لە خۆ دەگرێت ،  ئافرەتی دووگیان سوودێکی زۆر لە خواردنی تەماتە دەبینێت . 

• گەشە بە تەندروستی سییەکان دەدات، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە خواردنی تەماتە سوودێکی زۆری ھەیە بۆ تووشبووانی نەخۆشی رەبوو و ھەروەھا سییەکان دەپارێزێت لە ئەستووربوون . 

• تەماتە گەشە بە تەندروستی دەم دەدات ، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە بوونی مادەی لیکۆبین لە تەماتە سوودێکی زۆری بۆ پدووی ناو دەم ھەیە و چارەسەرە بۆ ئاوسانی ددانەکان . 





ئەم هەواڵە 2620جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad