English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە پارتی فێری كوردپەورەی و نیشتمانپەوەری بن ....
2022-12-29 [10:41 AM]

نوسینی:رێبوار حەمەلاو شوانی


پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو قوتابخانە بیروهزرییە تێكۆشەرو دیموكراسیخواز و ئازادیخوازەیە كە لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجەرەواكانی كورد وكوردستان هەمیشە لە سەنگەری پێشەوە و ئاڵاهەڵگر بوو  و هەرگیز سازشی لە سەر بچووكترین ماف نەكردووە ، هەروەها پارتی ئەو حیزبەیە كە لە نێو قوڵایی هەستی گەلی كوردستان هەڵقوڵاوە و لە سەختترین هەڵومەرجەكاندا هاتۆتە گۆڕەپانی كوردایەتیی و كۆڵنەدان و هەرگیز خۆی بۆ هیچ دوژن و داگیركەرێك نەچەماندۆتەوە .
بەڵام ئەوەی بۆ پارتی لە هەموو هەڵومەرجەكاندا بەلایی پارتی و بارزانییەوە گرنگ بووە سەنگ و پێگە و پارێزگاریكردن لە دەستكەوتەكانی و خەبات و مێژوویی كورد وكورددستان بووە و چ لە خەباتی چەكداری و چ لە خەباتی سیاسی هەمیشە بەرپرسیارانە و كوردپەوەرانە و چاونەترسانە تێكۆشاوە و رووبەڕووی هەموو نەیارودۆژمێكی ئەم خاك و نیشتمانە بووەتەوە . لەو رۆژگارەشدا ئەگەرچی خاوەنی هێزی چەكداری گەورە و چەك و تەقەمەنی پێویست و سامانی دەستپێكردنی شۆڕش نەبووە، بەڵام لەبەرئەوەی پشتی بە جەماوەری خۆنەچەمێننی  كوردستان بەستووە و ئاڵاهەڵگری وەدیهێنانی ئاوات و ئامانجەكانی ئەوان بووە، توانیویەتی گەشە بكات و شۆڕش بەرەو سەركەوتن بەرێت و لە كاروانی خەباتدا داستانی وەها گەورە و قارەمانانە تۆمار بكات كە هەتا هەتایە لە مێژووی خەبات و بەرخودانی گەلی  كورددا شانازیی پێوە بكرێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان بەرابەرایەتیی بارزانی ، سەڕەرای هەموو ئەو گەلەكۆمەكی و پیلانگێرییانەی كە دوژمنان و نەیارانی لە سەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە لە پێناو وەستاندنی كاروانی خەباتی  بەڵام  بەڵام بە شێوەیەك هاتۆتە گۆڕەپانی  خەبات و بەرخودان  لەو رێگەی كاروانەدا چەندان جار گلاوە و هەڵساوەتەوە، بەڵام نەبەزیوە و هەمیشە بەردەوام بووە، هەتا ئێستاش بەردەوامە و بۆ هیچ هێز و لایەنێك گۆڕەپانی خەبات بۆ هیچ ناحەزێك و دوژمنێك  چۆڵ ناكات، ئەویش لەبەر هۆیەكی سادە و ئاسان، چونكە پارتی دیموكراتی كوردستان وەك هێزێكی متمانەپێكراویی نەتەوەیی و نیشتمانی نوێنەرایەتی ویست وماف و داواكارییە رەواكانی گەلی كوردستان دەكات و هەموو بستێكی ئەم كوردستانە بە گۆڕەپانی  خەباتی خۆی دەزانێت و هێزی یەكەمی خەبات و كوردایەتییە نەك هەر لە سەر ئاستی ناوچەیەكی دیاریكراو بەڵكو لە سەر ئاستی هەموو كوردستان و عێراق و ناوچەكەشدا حیسابی بۆ دەكرێت . 
بۆیە پێویستە یەكێتیی و كڵكەكانی هەموو ئەوانەی كە بەردەوام خەونی نەزۆك بۆ لاوازكردنی پارتی كە واتای لاوازكردنی كوردكوردستان دەبیین ، ئەوا  ئەم  بزانن. ئەویش ئەوەیە كە پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەنی پێگەی بەهێزی نەتەوەپەوەری و نیشتمانپەوەری و خاوەن جەماوەرێكی تایبەت بە خۆیەتی و نەك ئەوەش تەنها بۆ خودی پارتییەكان بەڵكو  نوێنەرایەتی بەشێكی زۆری خواست و ویستی هەموو كوردستانیان دەكات و داكۆكیكاری مافە نەتەوەییەكان لە سەر ئاستی هەموو كوردستانی گەورە . لە رێڕەوی مێژوویی خەبات و تێكۆشانیدا هەرگیز فێری خۆچەماندن  نەبووە و فێریش نابێت، ئەو خواست و ویستەش كە لە پشت یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوەیە بۆ مانەوە و بەردەوامبوون و گەشەكردن، زیندووە و لە گەشەكردندایە، بۆیە پێویستە یەكێتیی و كڵكەكانی و هەموو ئەو نەیارانەی كە وا لە پشتیانن و بەكاریان دێن ئەو راستییە بزانن، كە پارتی دیموكراتی  كوردستان بە سیناریۆ  و چەواشەكاری و ڕەشەباری ناحەزان ناڵەرزێت  و نە رێڕەوی خۆی دەگۆڕێت و نە لە ئامانجە گەورەكانی پاشگەز دەبێتەوە، كەواتە  بەكارهێنانی هەر جۆرە هەوڵ وپیلانگێرییەك لە دژی پارتی و بارزانی وەك كوتانی  ئاسنی ساردە. لەوەش گرنگتر ئەوەیە باشتر وایە ، نەیارانی پارتی و كوردایەتیی بە لاپەرەكانی مێژوودا بچنەوە بزانن ئەوانەی پێش خۆیان چییان بە سەر هات لە هەوڵی پیلانگێری دژی پارتی و كوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا  هەرگیز پشت ناكاتە ئیرادەی جەماوەری كوردستان كە بێگومان ئیرادەی پۆڵایینی پارتییەكان و كوردستانییان  ئیرادەی بەردەوامبوون و درێژەدانە بەو ئامانجە مەزنانەی كە مستەفا بارزانی باوكی ڕۆحی نەتەوەیی كورد و لە سەر رێبازی بارزانی بنیاتی ناوە و هەتا  گەیاندنی كورد بە هەموو ئامانجەكانی بە مافی دەوڵەتبوون و سەربەخۆیشەوە ، كە مێژوویش سەلماندنی كە پارتی وبارزانی چەندە بەپەرۆش و خەمخۆر و ڕژدبووە هەمیشە  ، بۆیە، كاتی ئەوە هاتووە كە لە پارتییەوە لە پارتییەوە فێری كوردپەورەی و نیشتمانپەوەری  و پەرپرسیاریەتیی بن ....





ئەم هەواڵە 2833جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad