English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن بۆنی ناخۆشی ناو پێلاوەکەت لەناو دەبەیت
2023-01-07 [04:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


زۆرێک لەخێزانەکان بە دەست کێشەی بۆنی ناخۆشی پێڵاوی کەسێکی خێزانەکەیان دەناڵێنن بۆ ئەمە مەبەستەش دەتوانن سوود لە بابەتە وەربگرن بۆ ئەوەی ئەو رێگایانە بگرنە بەر بۆ لەنابردنی بۆنی ناخۆشی ناو پێلاو و قاچەکان:
 

• بەکارھێنانی مادەی پاککەرەوەی(تەعقیم) دەست : یەکێکە لەو رێگایانەی دەگیرێتە بەر بۆ لەناوبردنی بۆنی ناخۆشی ناو پێلاو و دەکرێت بەم مادەیە ناوەوە و دەرەوەی پێڵاوەکەت خاوێن بکەیتەوە، چونکە ئەم رێگەیە رێژەیەکی زۆری بەکتریا لەناو دەبات کەدەبنە ھۆی بۆنی ناخۆش و دەکرێت ماوە نا ماوە ھەندێک لەو مادەیە لە ناو پێلاوەکە بددەیت و بیدەیتە بەر ھەتاو بۆ ئەوەی رێگری لەگەشەی بەکتریایەکان بکات.
 

• بەکارھێنانی ترشەمەنی : دەتوانی پەلکی پرتەقال یا لیمۆ بەکار بھێنی بۆ لەناوبردنی بۆنی ناخۆشی ناو پێلاو، ئەمانەش مادەی سروشتین و ھیچ زیانێکیان نییە و دەکرێت شەوانە پەلکێک پرتەقال یا لیمۆ لەناو پێڵاوەکەت دابنێیت تا بەیانی و بەم شێوەیەش بۆنە ناخۆشەکە لەناو دەبات و بۆنێکی خۆشی پێ دەبەخشێت .
 

• بەکارھێنانی رەیحان : دەکرێت کەمێ گۆڵە رەیجان لەناو پەرۆکێک دابنێیت و ئینجا شەوانە لەناو پێڵاوەکەتی دابنێی بۆ ئەوەی بۆنێکی خۆشی پێ ببەخشێت .
 

• بەکارھێنانی زەیتی دار چا : کەمێک لە زەیتی دار چا لە ناو پێڵاوەکە دەکەیت و بۆ ماوەی یەک شەو جێی دەھێلێت بۆ ئەوەی ھەموو ئەو بەکتریایانە لەناو ببات کە بوونەتە ھۆی بونی بۆنی ناخۆش، چونکە زەیتی دار چا  پاککەرەوەیەکی بەھێزە بۆ لەناوبردنی بەکتریا . 





ئەم هەواڵە 2698جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad