English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاتێک دادگەری دەچەوسێنرێتەوە
2023-01-16 [09:22 AM]

فاضل میرانی


بەوپێیەی منیش یەکێکم لە خێزانی یاساناسان، کە ئەوان زیاتر هەستیاریان بەرامبەر بە هەڵسوکەوت و مامەڵەکردن لەگەڵ دادوەریدا هەیە، جا ئەگەر لەلایەن خۆیانەوە دەرکرابێت یان وەرگیرابێت، ئەوان پەیوەندییان لەگەڵ مانای دەرهاویشتە و کارلێکردنەکانی پیادەکردنی دەقەکان دا هەیە لەگەڵ نەیاران دا، ئەمە بەگشتی، بەڵام لە دۆخی تایبەتدا، بەشێک لە داواکارییەکان بەهۆی فشاری سیاسییەوە تێکدەچن، کە ئەمەش دیاردەیەکی سەلمێنراوە، کە لەلایەن ڕژێمەکانەوە دروست کراوە بەوپێیەی ڕژێمەکان، ئەگەر بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەستوەرنەدەن لە دیاریکردنی ڕێڕەوی دادوەری نەک لە دەرەوە تۆمەتباربکرێن – واتە ئەوان لەمە دەترسن – بۆیە پەنا دەبەنە بەر ڕێگەیەکی دیکە، کە ئەویش کاریگەریخستنە سەریانە بە سیاسەت بۆ هەر شتێکی بیانەوێت، دەیکەن. جا ئەگەر بە پارەدانیش بێت بۆ بەدەستهێنانی پرۆسەیەک، کە پێشتر ئەنجام دراوە و لەسەر ئەو بنەمایە بووە.
قبووڵکردنی سکاڵا و داد بە مەرجەکانی فەرمی و بابەتییەوە بەستراوەتەوە و بڕیاردان لەسەر حوکمەکان لەسەر بنەمای بەڵگە و دەستەبەرکردنی بەرگرییە و هیچ تاوان و سزایەک جگە لە دەقێکی یاسایی بە هیچ شتێکی تر یەکلایی ناکرێتەوە.

بەوپێیەی کاری سیاسی بۆ نموونە: ئەگەر لایەنێکی حزبی دەسەڵات تاوانبار بوو بە کێشەیەک ئەوە سەپاندنی سزای لە سێدارەدان یان زیندانیکردن یان هەر سزایەکی تر یاسایی دەبێت تەنانەت، ئەگەر تانەشی لێ بدرێتەوە.

لێرەدا جیاوازی نێوان دادوەری و یاسایی ڕوون دەبێتەوە، زۆر شت هەیە، کە یاسایین، بەڵام دادپەروەرانە نین.
ئایا دادوەری ستەمکار بووە؟
وەڵام: بەڵێ.
کاتێک ڕژێمەکان ناچار دەکرێن دادپەروەری ئەنجام بدەن ئەو کاتە نادادپەروەری بەرامبەر خراپەکان دەکرێت، ئەو کاتە چینێکی نوێ درووست دەبێت، کە هەموو میراتێکی ڕۆحی و مەزهەبی و هەموو شارستانیەتێکی کەڵەکەبووی پێشێل دەکات، چونکە دادوەریی دادپەروەر هاوسەنگییەکە لەنێوان تاکەکاندا درووست دەکات، کە هیچ پارێزبەندییەکی تێدا نییە جگە لە پەسنی کارەکەی، بە مەرجێک کارەکە لە ناونیشانی خۆیدا دەرنەچێت و بە خراپ بەسەری دا نەشکێتەوە. ئەمەش بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان داڕێژراوە یان تا زیان نەگەیەنێت بە بیرۆکە و مەسەلەی پارێزبەندییەکەوە.

ئەو نادادپەروەرییەی دەکەوێتە سەر دەسەڵاتی دادوەری درێژەپێدەر و کاردانەوەی هەیە، کە کۆنتڕۆڵکردن و چارەسەری قورسە، هەروەک بە تێپەڕبوونی کات زیان دەگەیەنێت بەجەستەی دەوڵەت و کۆمەڵگە و دەسەڵات و کاریگەرییەکانی دەردەکەون و هیچ ژیرێک باوەڕی بەوە نییە، کە کۆمەڵگەیەک بە دیسپلینی زۆر بێزار بووە یان دسپلینێکی رووکەشی هەیە و هیچ نادادپەروەریەک لەسەر دادوەری نەکراوە، یان دادوەری تێیدا لەژێر رێنمایی سیاسیدا دەجوڵێتەوە.

دادگاکان و داواکاری گشتی و بەرگری چەترێکن، کە نابێت ئەو کونانەی، کە کاریگەری بارانی لەسەرە فلتەر بکرێت بۆ هێزێک بۆئەوەی حوکمەکە بێتە ئاراوە و دادپەروەری قبوڵی نەکات.

دەوڵەتی ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە ڕێزگرتن لە چەمک و داواکارییەکانی دادپەروەری هەیە بۆ دووبارە پشکنینی یاساکان و ماناکانیان، کە لەگەڵ گۆڕانی واقیعەکەدا بگونجێت، چونکە ئەمە بەسە بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوەکە تا ئەوکاتەی دۆسیەکانی ئاوارەیی و هەژاری و پەراوێزخستن بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دادەخرێت، هەتا دادوەری تێکبشکێنرێت دادگەرێتی زیاتر تێکدەچێت، ناڕەحەتی زیاتر دەبێت. تەمەنی نائومێدی لە رژێمەکان نزیک دەبێتەوە و نەزۆکی دەکات و لەدایکبوونەکە دوا دەکەوێت.

٭ بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.





ئەم هەواڵە 1282جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad