English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان دەبێ یەکڕیزو هاوهەڵوێست بن
2023-01-20 [06:59 AM]

نوسینی:سەگڤان هالۆ


بە هۆی ئەوەی کە هەرێمی کوردستان بە جورەها شێواز بە ئامانج دەگیرێت و لە سەر ئاستی هەرێمایەتی دا بەردەوام دەوڵەتە هاوسنورەکانی هەرێمەکەمان لە هەوڵی لاوازکردنی پێگەی سیاسی و ئابوری و ئەمنی وهتد... هەرێمی کوردستاندان

 بۆیە یەکدەنگی و یەک هەڵوێستی حزبە سیاسیەکان بە گشتی و لەسەروشیانەوە پارتی دیموکراتی کوردستان ویەکیەتی نیشتیمانی کوردستان وەک دوو حزبی سەرەکی هەرێم لە هەرئان ساتێکی تر  گرنگترە و قوناغی ئەمڕۆ ئەمە لە هەردوو حزبی سەرەکی و لایەنە سیاسیەکانی تری کوردستان دەخوازێت بە گشتی

دوزی کورد ئەمڕۆ نیە لە ژێر هەڕەشە و پەلاماری دەوڵەتە داگیرکاارەکانی کوردستاندایە

 بەڵکۆ  زیاتر لە سەدەیێکە دوزی کورد بووەتە ئامانجی سیاسی دەوڵەتە سەردەستە هاوسنورەکانمان
و لە دژایەتی کردنیدا هاوسەنگەرۆ هاوئاوازن

لە بیریکردنەوەی سیاسی ئەواندا مەترسی هەرە گەورە بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانیان دوزی نەتەوایەتی کوردە  

بویەش لە کاتی دروستبوونی هەر گەشەسەندنێک و بەرەوپێشڤەچۆنێکی سیاسی،ئابوری،ئەمنی،سەربازی وتا...
ئەوان ناکۆکیەکانی نێوان خویان وەلا دەنێن و بەرەیێکی یەکگرتوو دژی کورد پێکدەهێنن و بە شێوازی جوراوجور ڕوبەڕۆی بەرەو پێشڤەچۆنی کوردستان دەبنەوە

کەواتە بۆچی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان تاکۆ ئەمڕۆ لەیەکترازاون و ناخوازن بەرەیێکی نیشتیمانی یەکگرتوو پێک بهێنن؟
 
لە کاتێکدا چارەنوسیان یەک چارەنوسە و هەموان بێ جیاوازی لە نێو یەک کەشتی دان وگەر پرەنسیپی یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی بە هەند وەرنەگرن هەموان بە یەکەوە نوقم دەبن 

قوناغی ئێستا بە تایبەت ڤوناغێکی ئاڵۆزو هەستیارە و جیهان و ناوچەکە لە بەردەم گۆڕانکاری گەورەدان

 بویە کوردیش پێویستە خۆی لە یەکترازان سیاسی ڕزگار بکات و بە خیتابێکی سیاسی یەکگرتوو ڕوبەڕۆی هەموو ئەو ئالەنگاری و پێشهاتە نەخوازراوانە ببێتەوە کە لە دامێنی ئەم گۆڕانکاریانە دەکەونەوە

ئەمەش تەنیا وتەنیا بە ڕێکخستنەوەی ماڵی کورد  دەکرێت لە پێناو پاراستنی هەرێمی کوردستاندا

کورد بە هێزە گەر یەکگرتوو تەبا بێت گەر حزبە سییاسەکان بەرژەوەندی حزبی وەلابنێن کورد دەتوانێت گشت هەڕەشەو مەترسیەکان دور بخاتەوە و نمونەش زورن
 هەرکات هەنگاوێک دوزی کورد بەرەو پێشەوە چۆبێت پرەنسیپی هاوهەڵوێستی لە پشت ئەم پرەسیپە بووە 

 بە پێچەوانەوەش دوزی کورد گەڕاوەتەوە و دەگەڕێتەوە خاڵی سفر و پەشیمانیش ئەوکات دادی هیچ لایەک نادات

لە کوتاییدا پارتی دیموکراتێ کوردستان و جەنابی سەرۆک بارزانی بە پەرۆشەوە داوا لە یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان و لایەنە سیاسیەکانی تری هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ئەوەی لە پێناو سەقامگیری و ڕوبەڕۆ بۆنەوەی گشت ئالەنگاریەکاندا هەوڵ بدەین بە یەکەوە کوردستانێکی بە هێزۆ یەکگرتوو بونیات بنێین و بەرژوەندی گەل و نیشتیمان ئامانجی سەرەکی هەموو لایەکمان بێت بێ جیاوازی.





ئەم هەواڵە 1273جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad