English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کابینەی نویەمی حکۆمەتی هەرێمی کوردستان [تێپەڕاندنی قەیرانەکان و ڕوبەڕۆ بۆنەوەی ئالەگاریەکان]
2023-01-22 [09:09 AM]

نوسینی:سەگڤان هالۆ


هێژا مەسڕور بارزانی هەر لە سەرەتای دەست بەکاربوونی ڕوبەڕوی دۆخێکی سەخت و دژوار بۆیەوە کە پڕاوپڕ بوو لە قەیرانەکان

بەڕێزیان بە ئیڕادەیێکی بە هێزەوە و بڕوابوون بە خوی و کابینەکەی پلان و بەڕنامەیان داڕشت و توانی زاڵ بێت بە سەردۆخی سیاسی و کارگێڕی و  ئابوری و دارایی  وتەندروستی هەرێمی کوردستاندا و قۆناغە سەختەکەیان تێپەڕاند


ڕێزدار مەسڕور بارزانی وەک سەرەک وەزیرانێکی سەرکەوتوو   لە ڕوی سیاسی و دیبلۆماسی و ئابۆریەوە توانیویەتی وڵات بەرەو ئاراستەیێکی ئاسایی ببات هەم لە سەر ئاستی دەرەکی و هەم لەسەر ئاستی نێوخویی دا

 سەرەڕای هەبوونی ڕێگری و بەربەستەکان بەڵام پرەنسیپی کۆڵنەدان لە سەرەک وەزیراندا زاڵبووە بە سەر گشت بەربەستەکاندا و ئێستاش ڕوژ دوای ڕوژ دوخی سیاسی و ئابوری هەرێمی کوردستان بەرەو باشتر بوون هەنگاو هەڵدێنێت

ئەمەش  هەرواا بە ئاسانی نەهاتوتەدی 
 بەڵکۆ لە ئەنجامی شەونخۆنی بەردەوام ئەم هەموو سەرکەوتن و پێشڤەچۆنانە هاتونەتە ئاراوە 

بەڕێزیان و کابینەکەی هەمیشە کاریان کردووە  لە پێناو پاراستنی  بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتیمان و پاراستنی کیانی دەستووریی هەرێمی کوردستان و نەهێشتنی  دووئیدارەیی و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی حکۆمەت لە گشت ناوچەکانی هەرێمی کوردستاندا بە گشتی

هێژا بارزانی ئەوەی سەلماندووە هەر لە سەرەتادا کە بە هەستێکی بەرزی نیشتیمانیەروەر یەوە کاریکردووە و هەموو کاتیش خۆی بە بەرپرسیار زانیوە بەرامبەر گشت هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بێ جیاوازی 

بەڕێز مەسڕور بارزانی بێجگەلەوەی کە لە ڕۆی سیاسی و دیبلوماسی و کارگێڕیەوە سەرکەوتوو بووە
 لە ڕوی بەرقەرار کردنی ئەمنیەت و ئاسایشی هەرێمیشەوە زور سەرکەوتووانە ڕوبەڕوی هەڕەشەکان و مەترسیەکان بوتەوە  بۆ سەر وڵات 
پاراستنی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتی لە ڕیزبەندی یەکەمی پلان و ستڕاتیژی خویدا داناوە

 بویەش دەبینین ئەم ئارامی و ئاسایشەی کە لە هەرێمدا هاتوتە ئاراوە  ڕەنگدانەوەی ئەو بایەخدانەی جەنابیانە بە سێکتەری ئەمنی بە پلەی یەکەم

هەرچەندە زور جار دروستکردنی کوسپ و ڕێگریکردن لەلایەن یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە
زیانی مەزنیان بە ژیان و گوزەرانی  هاونیشتیمانیان کەوتووە  کە ئامانجی سەرەکیان ڕاگرتنی  گەشەسەندن و پێشکەوتنەکانی کابینەی نویەمە بە سەرۆکایەتی بەڕێزیان
 بۆ نمونە دیارنەمانی پارە  و کوکردنەوەی داهات  لە بانکەکانی سنوری سلێمانی و گەرمیان ڕاپەڕین و هەڵەبجەی شەهیدکێشەی گەورەیان تێکەوتووە 

بە گوێرەی پێداچۆنەوەی حکومەت بۆ چارسەر کردنی ئەم کێشانە 
دەرکەوتووە کە هندێک کەس و لایەن  لە پێناو بەرژەوەندی خویاندا دەستیان خستوتە نێو پڕوسەی کۆکردنەوەی داهات لەو سنورانە

 کەواتە دەبی بڵێیین بەرپرسیاریەتی دەکەوێتە سەر شانی دەستەڵاتدارانی  سنوری سلێمانی وئەوان بەرپرسیارن

حکومەتی هەرێم مافی ڕەوای خۆیەتی بە شێوەیێکی گشتگیر  چاودێری پڕوسەکە بکات نەک تەنیا لە بەشێکی هەرێمی کوردستان

 بەڵکۆ ئەوە دەستەڵاتی حکومەتە کە پارێزگاری لە مافی هاوڵاتیانی خوی بکات نەک حزبێکی سیاسی یان چەند تاکەکەسێک پڕوسەی کوکردنەوەی داهات بۆ بەرژوەندی خویان دەستی بەسەردا بگرن

سەرباری هەموو ئەم بەربەستانەی کە درستکراون هەوڵی باش دراوە بۆ ڕێکحستنەوەی داهاتەکان لە لایەن  حکۆمەتی هەرێمەوە هەروەک چۆن قوناغە سەختەکانی بە باشی بڕیوەو وتێیدا سەرکەوتوو بووە 

یەکێتی نیشتیمانی بەردەوام هەوڵی دروستکردنی بەربەستەکانی داوە بۆ حکۆمەتی هەرێم
 لە کاتێکدا خوی بەشێکی سەرەکیە لەم حکومەتە

چون دەبێت و لەکام شوێنی ئەم جیهانەداهەبووە و هەیە لایەنێکی سیاسی پێییەکی لە حکۆمەت دا بێت و پێییەکەی تریشی لەناو ئوپوزسییون 

وە لە بەر ئەوەی کە بەشێکی سەرەکیە لە حکۆمەتدا یەکێتی دەبوایە هاوکاری حکۆمەت بکات و یارمەتیدەر بێت نەک بە پێچەوانەوە

یەکێتی نیشتیمانی نەک تەنها لە ڕۆی سیاسی و ئابوریەوە زیانی بەهەرێم گەیادووە

 بەڵکۆ لە ڕۆی ئەمنیشەوە دژایەتی حکومەتی هەرێم دەکات بەڵگەش تیرور کردنی عەقید هاوکار جافە لەشاری هەولێر  و تومەتبارەکانیشیان داڵدە داوە لای خویان و بە پیل داواکاری حکومەتەوە ناهێن تاکۆ ڕادەستی دادگا بکرێن

  کە ئەمەیان لە کاتی ئێستادا کێشەی هەرە سەرەکی نێوان حکۆمەت و یەکێتیە 

 بویە سەرکردایەتی یەکێتی لە هەموو ڕویێکەوە بەرپرسیارە 

لە کوتاییدا زەڕوە بڵێیین کە هێژا مەسڕور بارزانی ئەندازیاری تێپەڕاندنی قەیرانەکان و نەهێشتنی بەربەستەکانە لە پێناو ئاسودەیی هاونیشتیمانیان و سەقامگیری سیاسی و ئەمنی کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان
 
 سەرکردایەتی سیاسی یەکێتی نیشتیمانیش واباشە بە سیاسەتەکانی خویدا بچێتەوە و بەرژەوەندی گەل و نیشتیمان بە هەند وەربگرێت.





ئەم هەواڵە 1546جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad