English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی غازاتی سك
2023-02-01 [06:10 AM]

ZNA-هەولێر


یەکێک لەو گرفتانەی خەڵکێکی زۆر بە دەستیەوە دەناڵێنێت بریتیە لە غازاتی ناوسک، ھۆکارەکانی ئەم جۆرە غازاتانە زۆرە، ھەندێکیان پەیوەندی بە جۆری خواردن ھەیە و ھەندێک جاری پەیوەندی بە خوودی مرۆڤەکە ھەیە، لەم بابەتە ھەوڵدەدەین چارەسەر ئەم حاڵەتەتان بۆ بخەینە روو.

 

١.نەعناع :

پەلکی نەعناع زەیتی مەنسول لە خۆ دەگرێت و ئەمەش گرژی ناو کۆئەندامی ھەرس کەم دەکاتەوە و ھەروەھا کاری زراو ئاسان دەکات و ھەر کاتێک نانت خوارد ئەوا دانەیەک یا چەند دانەیەک لە پەلکی نەعناع بجوو بۆ ئەوەی غازاتی ناو سکت کەم بێتەوە، ھەروەھا دەتوانی چای نەعناع ئامادە بکەیت، ئەمەش بە ئامادەکردنی لە رێگەی تێکەڵ کردنی کەوچکێک نەعناعی وورد کراو لەگەڵ کوپێک ئاوی گەرم و بۆ ماوەی ١٠ خولەک جێی بھێلە و رۆژانە دوو کوپ تا سێ کوپ بخۆوە و ئەم کێشەیەت نامێنێ.

 

٢. زەنجەفیل :

زەنجەفیل چەند پێکھاتەی چالاککەرە لە خۆ دەگرێت وەک (جەنجیرۆل) کە یارمەتی گەدە دەدەن لەسەر پشوودان و خاووبوونەوەی ماسولکەکانی گەدە، بەمەش رێگری دەکات لە گەورە بوونی سک و و نەھێشتنی غازات .

 

ھەندێک زەنجەفیل بھێنە و ئینجا ئاوی گەرمی بەسەر دابکە و بۆ ماوەی ١٠ خولەک دایپۆشە و دواتر کەوچکێک ھەنگوینی بۆ زیاد بکە لەگەڵ گیراوەی لیمۆ و رۆژانە سێ جار بیخۆوە، بەمەش رزگارت دەبێت لە کێشەی غازاتی سک.





ئەم هەواڵە 2386جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad