English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. بروسیا دۆرتمۆند شکستی بە چێڵسی هێنا
2023-02-16 [08:07 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ، یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی چێڵسی ئینگلیزی کرد.

 

لە ئەنجامدا زەردەواڵەکانی ئەڵمانیا توانیان یاریەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە چێڵسی بباتەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام سەرکەوتوونەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.

 

لە تایمی دووەمدا دۆرتمۆند هەوڵەکانیان چڕکردەوە و توانی گۆڵێک لەڕێگەی کەریم ئەدیمی لە خولەکی 63 تۆمارکرد.

 

لە یاریەکی تریشدا، یانەی بەنفیکای پورتوگالی رووبەڕووی یانەی کلوب بروجی بەلجیکی بوەوە.

 

لە ئەنجامدا بەنفیکا توانی یاریەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

 

بڕیارە یارییەکانی گەڕانەوە لە حەوتی مانگی سێی داهاتوو لە یاریگاکانی چێڵسی و بەنفیکا ئەنجامبدرێن.





ئەم هەواڵە 874جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad