ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەى 21ى خولى ئەڵمانیا، یانەى بڕوسیا مونشنگلادباخ میوانداری یانەی بایرن میونشنی کرد.
لە ئەنجامدا منشنگلادباخ توانی شکست بە میونشن بهێنێت بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ.
مونشنگلادباخ دەستپێشخەری کرد لە تۆمارکردنی گۆڵ و سێ گۆڵی لە ڕێگەی یاریزانان لارس ستیندڵ و جۆناس هۆفمان و مارکۆس تورام لە خولەکەکانى 13 و 55 و 84دا تۆمارکرد.
گۆڵەکانی بایرن میونشن لە خولەکەکانى 35 و 93دا لەلایەن ئیریک مۆتینگ و ماتیس تێلەوە تۆمارکران و یاریەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
بەم ئەنجامە، بایرن میونشن بە کۆکردنەوەی 43 خاڵ بەکاتى لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدایە و مونشنگلادباخیش بە 29 خاڵ و بەکاتى سەرکەوتنى بۆ پلەى هەشتەم بەد ەستهێنا.
ئەم هەواڵە 775جار خوێندراوەتەوە |