ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی 24ی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی مانچستەر یونایتد میوانداری لیستەرسیتی کرد.
لە ئەنجامدا شەیتانە سوورەکان توانیان یاریەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە لیستەر بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 25دا بە ئاسیستێکی فێرناندێز، ڕاشفۆرد گۆڵێکی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا، مانچستەر بەوە نەوەستا و توانی دوو گۆڵی تر لەڕێگەی یاریزانان ڕاشفۆرد و سانچۆ لە خولەکەکانی 56 و 61 تۆماربکات و سێ خاڵ بەدەست بهێنێت.
بەم ئەنجامە، مانچستەر یونایتد بە کۆکردنەوەی 49 خاڵ پێگەی خۆی لە پلەی سێیەم بەهێزترکرد و لیستەرسیش 24 خاڵی هەیە و لە پلەی 14 دایە.
ئەم هەواڵە 667جار خوێندراوەتەوە |