English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چونیەتی هەنگاونان بەرەو کوردستانێکی بە هێزتر لە ئێستاو ئایندەدا
2023-02-22 [12:03 PM]

نوسینی:سەلاح بەیتولا ئاکرەیی


پێشەکی

هەنگاونان بەرەو کوردستانێکی بە هێز پێویستی بە خو ڕێکخسنەوەو و پشت بە خۆ بەستن هەیە 

بۆ بە هێز کردنی ئەزمونی فیدڕالی هەرێمی کوردستان لە پێشدا دەبێت هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ  پاراستنی
تاکۆ لە ڕوی سیاسی و ئێکۆنومی و جڤاکی

 هەروەها پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و سەقامگیری  بەرەو پێشەوە ببەین 

چۆنکە هۆکاری سەرەکی بە هێزبوونی هەرێمی کوردستان پەیوەستە بەم  پرەنسیپە سەرەکیانەوە 

 سەرچاوەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی لایەنە سیاسیەکان و گشت پێکهاتە نەتەوەیی،ئایینی و زمانەکان

ئەمەش ناهێتە ئاراوە تاوەکۆ نەبینە خاوەن ماڵێکی یەکگرتووی کوردستانی وخاوەن گوتارێکی سیاسی یەکگرتووی نیشتیمانی

لێرەدا پرسیارێک سەرهەڵدەدات پرسیارەکەش ئەوەیە

ئەو هەنگاوانە چین کە هەرێمی کوردستان بە هێز دەکەن؟

پێش هەموو شتێک پێویستە هێزی پێشمەرگە ڕێک بخرێتەوە وەک هێزێکی نیشتیمانی
 لە پێناو ڕوبەڕو بونەوەی ئالنگاریەکان و هەر پێشهاتێکی سیاسی،ئەمنی،ئابوری ودارایی نەخوازراو وهتد

بەردەوامیدان بە پڕوسەی ڕیفورم لە پێناو بنبڕ کردنی گەندەڵی لە هەموو ڕویێکەوە

هەوڵدان بۆ  لە یەکدی نزیک کردنەوەی خەڵک و دەستەڵاتی سیاسی 
وە بۆ ئەوەی خەڵک ودەستەڵات ببن بە تەواوکاری یەکتر
 پێویستە هەوڵ بدرێت زیاترو باشتر خزمەتگوزاریەکان پێشکەش بکرێن و دادپەروەری جڤاکی زیاتر بە هەند وەربگیرێت

بوونی دەستورێکی هاوچەرخ وەک چەترێک بۆ کۆ کردنەوەی گشت لایەنە سیاسیەکان و پێکهاتە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بە مەش دەبینە خاوەن دەستورێکی نیشتیمانی

ئەمەو زور هەنگاوی تر هەن گەر ئێمە بە هەندیان وەرگرین 
هەرێمەکان لە یەکترازانی سیاسی ڕزگاری دەبێت ڕزگار  دەبێت

 هەروەها دور دەکەوێتەوە لە مەترسی و هەڕەشەکانی بیری شوفینی و ڕەگەزپەرستی عیڕاق و ناوچەکە و لە پیلانگێڕیە بەردەوامەکانی نەیارەکانی پارێزراو دەبێت

نابێ ئێمە وا بیر بکەینەوە کە هەتاهەتا لە ژێر جەتری نێودەوڵەتی دا دەپارێزرێیین و بڕیاری 688 ئەنجومەنی ئاسایشی سەربە نەتەوە یەککرتووەکان وەک پاڵپشتێکی بەردەوام  پشت و پەنامان دەبێت

بەڵکۆ سیاسەت ململانێییە لە پێناو وەدی هێنانی بەرژەوەندیەکان
کەواتە لە سیاسەت دا نە دوستی هەمیشەیی و نە دوژمنی هەمیشەیی بوونی هەیە

بویە دەبێ بە پشت بەستن بە خومان و بەئیڕادەیێکی سیاسی یەکگرتوو بە هێزەوە بەرەو کوردستانێکی بە هێزترۆ 
ئاوەدانتر و گەشەسەندوتر هەنگاوەکان بهاوێژین
 لە پێناو پاراستنی هەرێمەکەماندا بە گشتی.





ئەم هەواڵە 916جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad