ZNA - هەولێر لە یاریێکی تری هەفتەی 25ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی بورنمۆس بویەوە.
لە ئەنجامدا سیتیزن توانی یاریەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بورنمۆسی خاوەن یاریگا بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا سیتی سێ گۆڵی لە ڕێگەی هەریەکە لە ئەلڤارێز، هالاند و فۆدینەوە لەخولەکی 15، 29 و 45 تۆماریانکرد.
لە خولەکی 51ی تایمی دووەمدا، کریس میفام بەهەڵە لە خۆیان گۆڵی چوارەمی بۆ سیتی تۆمارکرد.
لە خولەکی 83 جێفێرسۆن لێرما تاکە گۆڵی خاوەن یاریگای تۆماركرد.
بەم ئەنجامەش، مان سیتی بە کۆکردنەوەی 55 خاڵ لە پلەی دووەمدایە و بەردەوامە لە ڕکابەریکردنی ئارسناڵ، بورنمۆس تەنیا 21 خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 649جار خوێندراوەتەوە |