ZNA - هەولێر لە یاری لوتکەی هەفتەی 25ی خولی فەرەنسا، یانەی مارسیلیا میوانداری یانەی پاریس سانجێرمانی کرد.
لە ئەنجامدا پاریس توانی یاریەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە مارسیلیای دووەمی ڕیزبەندی بردەوە.
لە تایمی یەکەمدا پاریس دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 25 و 29 لە ڕێگەی یاریزان کیلیان مباپێ و لیۆنێل میسی تۆماریانکرد و ئەو تایمە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 55 کیلیان مباپێ گۆڵی سێیەم و دڵنیایی بۆ یانەکەی تۆماركرد.
بەم ئەنجامە، پاریس سانجێرمان بە کۆکردنەوەی 60 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزتر کرد و جیاوازیەکەی لەگەڵ مارسیلیای دووەم بۆ هەشت خاڵ بەرزکردەوە.
ئەم هەواڵە 508جار خوێندراوەتەوە |