ZNA - هەولێر لە یاری لوتکەی هەفتەی 26ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوڵ میوانداری یانەی مانچستەر یونایتدی کرد.
لە ئەنجامێکی مێژوویدا لیڤەری خاوەن یاریگا توانی یاریەکە بە حەوت گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە شەیتانە سوورەکان بهێنێت.
هەر لە یەکەم خولەکدا، لیڤەرپوڵ یاریەکەی کونترۆلکرد و توانی گۆڵێک لە خولەکی 43 لەڕێگەی یاریزان کۆدی گاپۆ تۆماربکات.
لە تایمی دووەمدا کەرنەڤاڵی گۆڵ تۆمارکردن دەستیپێکرد و هەریەکە لە داروین نونێز دوو گۆڵ و موحەمەد سەلاح دوو گۆڵ و گاپۆ و فێرمینۆ گۆڵەکانی تری لیڤەرپوڵیان تۆمارکرد.
بەم سەركەوتنە، یانەی لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ هاتە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی و مانچستەر یونایتدیش 49 خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەمدایە.
ئەم هەواڵە 544جار خوێندراوەتەوە |