ZNA - هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ دەستپێدەکاتەوە کە تیادا دوو یاری بەڕێوەدەچن.
لە کاتژمێر 11ی شەودا و لە یاریێکی بەهێزدا یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دەکات.
لە یاری چووندا کە لەنێو ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، یانەی بروسیا دۆرتمۆند بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یاریەکەی بردەوە، بۆ ئەم یاریە پێویستی بە تەنیا یەکسانبوونێکە بۆ گەیشتن بە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
لە بەرامبەردا یانەی چێڵسی پێویستە بە جیاوازی دوو گۆڵ بردنەوە بەدەستبهێنێت یان بە جیاوازی یەک گۆڵ و دواتر بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان یاریەکە بباتەوە تا بتوانێت گەیشتن بە قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەر بکات.
لە هەمان کاتژمێردا، یانەی بەنفیکای پورتوگالی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی کلوب بروج بەلجیکی دەکات،
لە یاری چووندا پورتو بەئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی بردبوویەوە، بوویە ئەمشەو تا ڕادەیەک ئەرکی ئاسانە بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو.
ئەم هەواڵە 682جار خوێندراوەتەوە |