English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. چێڵسی توانی دورتموند دووربخاتەوە و بگاتە قۆناغی داهاتوو
2023-03-08 [07:05 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاریەکەی تری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، یانەی چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریج میوانداری بوروسيا دورتموندی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی بلۆز توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە زەردەواڵەکانی ئەڵمانیا ببەنەوە و سەرکەون بۆ قۆناغی هەشتەم.

 

لە تایمی یەکەمدا کای هاڤێرتز گۆڵێکی بۆ یانەکەی تۆمارکرد بەڵام ناوبژیوان ڕەتیکردەوە،

لە خولەکی 45 و بەر لە تەواوبوونی یارییەکە، ڕەحیم ستێرلینگ گۆڵێکی بۆ چێڵسی تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەمدا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ چێڵسی هەژمارکرد و کای هاڤێرتز لە خولەکی 53دا بە سەرکەوتوویی جێبەجێیکرد و یانەکەی کردە خاوەن دوو گۆڵ.

 

بەم شێوەیە یانەی چێڵسی خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو و بوروسيا دورتموندیش ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.





ئەم هەواڵە 460جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad