English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. ئەمشەو دوو یاری بەهێز بەڕێوەدەچن
2023-03-08 [08:17 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە لە درێژەی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، دوو یاری بەهێز بەڕێوەدەچن.

 

لە یەکەم یاریدا یانەی بایرن میونشن لە ئەلیانز ئەرینا میوانداری پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دەکات، لە یاری ڕابردوو بایرن لەنێو خاکی فەرەنسا شکستی بەو یانەیە هێنابوو بە گۆڵێکی بێ وەڵام، بایرن لە چوار یاریزانی بێبەشە بوو یاریەکەی ئەمشەو.

 

پاریس لە مێژە خەون بۆ بەدەستهێنانی جامی چامپیۆنزلیگ دەبینێت، کەچی لە نێو یاریگای خۆی شکستی هێناوە بویە ئەمشەو ئەرکی زەحمەت دەبێت بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو،

پاریس دوو یاریزانی سەرەکی یاری ناکەن، کە گرنگترینیان نەیمار داسیلڤای ئەستێرەیە.

 

لە یاریەکەی تردا تۆتنهام و ئەیسی میلانی ئیتاڵی ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە،

تۆتنهام لە دوایین سێ یاری ڕابردوو تووشی شکست هاتبوو، بۆیە ئەمشەو دەیەوێت لەنێو یاریگا و خاکی خۆی دڵی هاندەرانی ئاشبکاتەوە.

 

هەرچی میلانە، بە تۆمارکردنی گۆڵێک لەنێو یاریگای تۆتنهام ئەوا ئەرکی ئەو یانەیە یەکجار زەحمەت دەبێت و خوی دەگەینێتە قۆناغی داهاتوو.





ئەم هەواڵە 964جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad