English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی فەرەنسا.. لە دواخولەک ئێمباپێ بووە فریادڕەسی پاریس
2023-03-12 [07:37 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی هەفتەی 27ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سانجێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی برێست بویەوە.

 

لە ئەنجامدا پاریسی پێشەنگ توانی یاریەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە خاوەن یاریگا بباتەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 37 سولێر گۆڵێکی بۆ پاریس تۆمارکرد، دوای تێپەڕبوونی تەنیا پێنج خولەک یاریزان فڕانک هونورات گۆڵی بەرامبەر بو یانەکەی تۆمارکردەوە.

 

لە تایمی دووەمدا هەردوو یانە چەندین گوڕانکاریان ئەنجامدا و هێرشیان کردە سەر گۆڵی یەکتر، تاکو لە خولەکی 90 کیلیان ئێمباپێ گۆڵی دووەم و بردنەوەی پاریسی تۆمارکرد.

 

بەم سەركەوتنە، پاریس 66 خاڵی هەیە و لە پێشەنگی ڕیزبەندیدا دێت و برێستیش تەنیا 23 خاڵی هەیە و لە پلەی 15 دێت.





ئەم هەواڵە 484جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad