ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 26 ی خولی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ڤالانسیای کرد.
لە ئەنجامدا ئەتلەتیکۆ توانی یاریەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە میوانەکەی بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 23 ئەنتوان گریزمان گۆڵێکی بۆ ئەتلەتیکۆ تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا کوڕانی سیمیۆنی بەردەوامبوون لە ئاستە بەرزەکەیان و دوو گۆڵی تریان لە خولەکەکانی 49 و 67 لە لایەن کاراسکۆ و تۆماس لیمارەوە تۆمارکرد.
بەم سەركەوتنە، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە کۆکردنەوەی 51 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیدایە و ڤالانسیاش 26 خاڵی هەیە لە پلەی 17 دێت.
ئەم هەواڵە 490جار خوێندراوەتەوە |