ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی خولی ئەڵمانیا و لە یاریێکی بەهێزدا یانەی بایەر لیڤەرکوزن میوانداری بایرن میونشنی کرد.
لە ئەنجامدا یانەی توانی بایەر لیڤەرکوزن توانی یاریەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە میونشن بباتەوە.
بایرن میونشن توانی لە خولەکی 22ی تایمی یەکەم، گۆڵێک لە ڕێگەی کیمیچەوە تۆماربکات.
لە تایمی دووەمدا لیڤەرکوزنی خاوەن یاریگا و هاندەر توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 55 و 73 بە لێدانی سزا لە ڕێگەی یاریزان پالاسیوس تۆماربکات.
بەم ئەنجامە، یانەی بایەر لیڤەرکوزن بەکۆکردنەوەی 37 خاڵ لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندیە و بایرن میونشنیش پێشەنگی ڕیزبەندی لەدەستدا و بە کۆکردنەوەی 52 خاڵ لە پلەی دووەمدایە.
ئەم هەواڵە 469جار خوێندراوەتەوە |