ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی 27ی خولی ئیتاڵیا، یانەی لازیۆ و ڕۆما بەیەکگەیشتن.
لە ئەنجامدا یانەی لازیۆ توانی یاریەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکست بە گورگەکانی ڕۆما بهێنێت.
تایمی یەکەم هەردوو لا هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵ بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، لە خولەکی 32شدا ناوبژیوان بەکارتی سوور یاریزانی ڕۆمای کردە دەرەوە.
لە تایمی دووەمدا لازیۆ هەڵی کارتی سووری قوستەوە و توانی گۆڵێک لە خولەکی 65 لەڕێگای یاریزان ماتیا زاکاینی تۆمارکرد و یاریەکەش بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
بەم سەركەوتنە، یانەی لازیۆ بەکۆکردنەوەی 52 خاڵ چووە پلەی دووەمی ڕیزبەندی و ڕۆماش 47 خاڵی هەیە و لە پلەی پێنجەمدایە.
ئەم هەواڵە 448جار خوێندراوەتەوە |