English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەڵامی رۆناڵدۆ بۆ پایەمەکەی یاریزان متەوەع
2023-03-25 [10:10 AM]

ZNA - هەولێر


کریستیانۆ رۆناڵدۆ ژمارەی پێوانەیی بەدر متەوەع، ئەستێرەی کوێتی شکاند و ئێستا بە 197 یاری زۆرترین یاری نێودەوڵەتی لە مێژوودا کردووە.

 

لە دوا یاری هەڵبژاردەی پۆرتوگالدا، رۆناڵدۆ ژمارەی یارییەکانی گەیاندە 197 یاری و پێش متەوەع کەوت، کە زیاتر لە 12 ساڵ بوو، ژمارە پێوانییەکەی بەناو بوو.

 

بەدر متەوەع لە دوای شکاندنی ریکۆردەکەی لەلایەن رۆناڵدۆ، پەیامێکی بە تویتەر بۆ رۆناڵدۆ نارد و تیایدا نووسیبووی

 

"شەرەفمەندم بە بەشداریکردن لە 196 یاری بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەم، دڵخۆشم بەوەی ژمارە پێوانەییەکە لەلایەن ئەفسانە کریستیانۆ رۆناڵدۆی خۆشەویست لەلای هەمووان، شکێندراوە".

 

رۆناڵدۆ لە وەڵامی تویتەکەدا نووسیویەتی

 

"سوپاس بۆ وشە ناسکەکانت بەدر متەوەع، شەڕەفێکی گەورەیە ببمە خاوەنی زیاترین بەشداری لەنێو یاریزانانی تۆپی پێ، هەر سەرکەوتوو بیت".

 

رۆناڵدۆ دەتوانێت سنووری 200 یاریش تێبپەڕێنێت، دوای ئەوەی لەلایەن رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال بانگهێشتکراوە بۆ پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024.

 

رۆناڵدۆی تەمەن 38 ساڵ، خاوەنی ریکۆردی زۆرترین گۆڵیشە لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان، تاوەکو ئێستا 120 یاری کردووە.

 

یاریگا





ئەم هەواڵە 634جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad