ZNA - هەولێر لە یارییەکانی هەفتەی 27ی خولی ئیسپانیا، یانەی ئێلچی میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگی کرد.
لە ئەنجامدا یانەی بەرشلۆنە توانی یارییەکە بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە خاوەن یاریگای بردەوە.
بەرشەلۆنە تایمی یەکەم بە گۆڵێکی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی لە خولەکی 20ی یاریەکەدا بە پێشکەوت.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی بەرشەلۆنە باشتر دەرکەوتن و توانیان لەخولەکەکانی 56 و 66 و 70 سێ گۆڵی تر لەلایەن فاتی و لیڤاندۆڤسکی و فیران تۆرێسەوە تۆماربکەن.
بەم ئەنجامە، بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 71 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزتر کرد و ئێلچی بە 13 خاڵ لە کۆتا پلەی ڕیزبەندیەکەدایە.
ئەم هەواڵە 475جار خوێندراوەتەوە |