نوسینی:داناعبدالعزیز ▪️ نەوتی هەرێم پێشتر بە شێوازی نیمچە فەرمی بە بازاڕ دەکرا، بەڵام لەمڕۆ بەدواوە بە شێوازێکی فەرمی دەنيردرێتە بازاڕەکانی جیهان.
▪️پێشتر نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی کوردستان ١٠ دۆلار کەمتر لە نرخی بازاڕ دەفرۆشرا، بەڵام لەمەودوا بە نرخی بازاڕ دەفرۆشرێت و دەتوانێت کێبڕکێی بەرزترین نرخ بکات لە بازاڕەکانی جیهاندا.
▪️ پارەی فرۆشی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ نێو هەژماری بانکی تایبەت بە حکومەتی هەرێم.
▪️ هەرێمی کوردستان تاکە خاوەنی فەرمی بیرە نەوتەکان و هێڵەکانی گواستنەوەی نەوتە لە نێو سنووری خاکی هەرێم، بڕ و شێوازی بەرهەمهێنان و ئیدارەی کانە نەوتەکان و دۆزینەوەی کانی تازەی نەوتی بەتەواوی لە کۆنتڕۆلی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە.
ئیتر نازانم ئەوانەی بانگەشەی کەوتنی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستانیان دەکرد لە ئێستادا لە چ دۆخێکی دەرونی دان و قازانج و دەستکەوتی ئەوان چی بوو لەو دەهۆڵ کوتانە..!!!؟؟
ئەم هەواڵە 1747جار خوێندراوەتەوە |