ZNA - هەولێر لە یاری پێش کۆتایی جامی ئیتاڵیا و لە یاری چۆندا، یانەی یۆڤانتۆس میوانداری ئینتەر میلانی کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکە بە یەکسانی و بە گۆلێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا، هەردوو یانە بەبێ هیچ گۆڕانکاری بەردەوامبوون لە هێرشبردن، تاکو لە خولەکی 83 جوان کواردرادۆ گۆڵێکی بۆ یانەکەی تۆمارکرد،
لە خولەکی زیادکراودا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ئینتەر هەژمارکرد و ڕۆمێلۆ لۆکاکۆ بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا و یاریەکە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
بڕیارە یاری گەڕانەوە لە 18ی ئەم مانگە هەردوو یانە لە کاتژمێر 10ی شەو ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە.
ئەم هەواڵە 763جار خوێندراوەتەوە |